چەند لاپەڕەیەکی ترەمپ لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا ڕاگیرا

بەڕێوبەری گشتی کۆمپانیای فەیسبووک ڕایگەیاند، بەهۆی ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئێستای ئەمریکا دەیەوێت سود لە پۆستەکەی وەربگرێت بۆ تێکدانی بارودۆخی ئەمریکا بۆ ماوەی دوو هەفتە لاپەڕەکەی ڕاگیراوە.

مارک زوگەربێرگ، لە ئەکاونتی خۆی لە فەیسبووک ڕایگەیاند، “دەرنەچوونی ترەمپ لە هەڵبژاردنەکاندا بووەتەهۆی ئەوەی سود لەو دەسەڵاتەی وەربگرێت کە لەم ماوەدا ماویەتی و بۆیە لاپەڕەکانی لە فەیسبووک و ئینستاگرام بۆ ماوەیەکی دیاری نەکراو ڕادەگیرێت کە لانیکەم بۆ دوو هەفتەیە”.

بەڕێوبەری کۆمپانیای فەیسبووک نوسیویشیەتی، “هەوڵی ترەمپ لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە کارێکی کردووە کە ببێتەهۆی پشێوی زیاتر و لە ئەگەری هێشتنەوەی ئەم لاپەڕانەیدا لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان ڕەنگە مەترسی و پێشوی زیاتر دروستبکات”.

ئەوە لەکاتێکدایە هەر ئەمڕۆ تویتەر سەبارەت بە دۆخی واشنتن ڕایگەیاند، كاردەكات لەسەر پاراستنی دروستی وتوێژە گشتییەكان و ڕێوشوێنەكانی دەگرێتەبەر دژ بە هەر بڵاوكراوەیەك كە یاساكانی پێشێل دەكات.

لە ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە 6ی كانونی دووەمەوە دۆخێكی دژوار لە واشنتن هاوكات لەگەڵ كۆبوونەوەی كۆنگرێسی ئەمریكا تایبەت بە پەسەندكردنی ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی و خۆپیشاندانی لایەنگرانی ترەمپ بۆ ڕەتكردنەوەی دەستیپێكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی: کارەساتی هەڵەبجە هەرگیز لە هزر و ئەندێشەی گەلەكەمان دەرناچێت

مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی لە ساڵڕۆژی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا بڵاویکردەوە، کیمیابارانکردنی هەڵەبجە هەرگیز لە هزر و ئەندێشەی گەلەكەمان و بزووتنەوەی…
زیاتر ببینە

زانكۆی راپەڕین و چەند زانكۆیەكی دیكە بەهەمیشەیی خرانەناو لیستی ڕێبەری زانكۆ باوەڕ پێكراوەكانی عێراقەوە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیاری دان پێدانانی هەمیشەیی بە زانكۆی راپەڕین و چەند زانكۆیەكی…
Total
0
Share