مەكتەبی سیاسیی یەكێتی پەیامێك بڵاودەكاتەوە

مەكتەبی سیاسیی یەكێتی لە ساڵڕۆژی تاوانی ئەنفالدا پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند:”تاوانی ئەنفال برینێكی وەهای لەسەر دڵمان و لە كۆهزری گەلەكەمان دروستكرد، كە ئازارێكی نەبڕاوەیە و بۆ سارێژی ئەو برینە قووڵە، بۆ سڕینەوەی شوێنەوارەكانی ئەو كارەساتە ناخهەژێنە، پێویستە هەموو لایەكمان لە حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵی و ئەنجومەنی نوێنەران بەوپەڕی لێپرسراوێتییەوە هەوڵەكانمان چڕتڕبكەینەوە بۆ خزمەتكردنی هەمەلایەنە و زیاتری زیانلێكەوتووانی ئەو تاوانە”.

دەقی پەیامەكە:

36 ساڵ لەمەوبەر گەلەكەمان لەسەر دەستی رژێمی ستەمكاری بەعس لەژێر تایتڵی ناڕەوای (ئەنفال) دا بە هەشت قۆناغ رووبەڕوی دڕندانەترین تاوانی كۆمەڵكوژی بووەوە كە سەرەڕای كۆمەڵكوژی و بێ سەروشوێنكردنی 182 هەزار منداڵ وگەنج و پیری كورد، گشت سیمایەكی ئاوەدانیشی لە نزیكەی پێنج هەزار گوند و شارۆچكەی ناوچەكانی ئەنفالدا سڕییەوە .

تاوانی ئەنفال برینێكی وەهای لەسەر دڵمان و لە كۆهزری گەلەكەمان دروستكرد كە ئازارێكی نەبڕاوەیە و بۆ سارێژی ئەو برینە قووڵە،بۆ سڕینەوەی شوێنەوارەكانی ئەو كارەساتە ناخهەژێنە، پێویستە هەموو لایەكمان لە حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵی و ئەنجومەنی نوێنەران بەوپەڕی لێپرسراوێتییەوە هەوڵەكانمان چڕتڕبكەینەوە بۆ خزمەتكردنی هەمەلایەنە و زیاتری زیانلێكەوتووانی ئەو تاوانە.

هەرچەندە لە ساڵی 2008وە دادگای باڵای تاوانەكان لە عێراق كەیسی ئەنفالی وەك تاوانی جەنگ و دژە مرۆیی ناساندووە، بەڵام قەبارەی تراژیدیاكە و دەرهاویشتە و لێكەوتەكانی ئەنفال، پێویستدەكات لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش دیسان وەك تاوانی قڕكرنی بە كۆمەڵ و جینۆساید بناسرێت و گەلی كوردستانیش بە دابینكردنی تێكڕای مافە دەستوورییەكانی بۆ یەكجاری لە ئاییندەی خۆی دڵنیا بكرێتەوە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ ئەو ئامانجانەی سەرەوە بێدرێغ لە خەباتدا دەبێت.

ـ دروود بۆ رۆحی قوربانیانی كۆمەڵكوژی ئەنفال ، سڵاوی ئەمەك و وەفاداری بۆ خۆراگریی كەسوكاری ئەنفالكراوان .

مەكتەبی سیاسیی

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

بابەتی پێشتر

ئەو خۆراکانەی تەندروستیی جگەر باشتر دەکەن

بابەتی دواتر

لە رۆژانی جەژندا 30 تاوان لە هەولێر تۆمارکراوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر دەستگیركردنی ژمارەیەك داواكراو رادەگەیەنێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر دەستگیركردنی ژمارەیەك داواكراو رادەگەیەنێت. هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاژانسی هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی…
Total
0
Share