دیار نییە كەی باجی سەر بەنزین لادەبرێت.. ئەوەی دەگوزەرێت لە بەرژەوەندیی کار گروپە

ئەندامێكی لیژنەی وزە و سەرچاوە سروشتییەكان ڕایدەگەیەنێت، تاوەكو ئێستا هیچ وادەیەك بۆ لابردنی باجی سەر بەنزین دیارینەكراوە، بڕیاری حكومەتیش بۆ زیادكردنی باج لەسەر سوتەمەنی بە هۆكاری گرانبوونی بەنزین دەزانێت.

كاروان گەزنەیی، ئەندامی لیژنەی وزە و سەرچاوە سروشتییەكان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “تاوەكو باجی سەر بەنزین لانەبرێت، نرخی بەنزین بەمشێوەیە دەمێنێتەوە و نرخەكەی بەردەوام لە بەرزبوونەوەدا دەبێت”.

وتیشی، “ئەوەی دەگوزەرێت، تەنها لە بەرژەوەندیی کۆمپانیای کار گروپە”.

لەبارەی لابردنی باج لەسەر بەنزینیش، ئەندامەكەی لیژنەی سامانە سروشتییەكان ئاشكرایكرد، “تاوەكو ئێستا حكومەت هیچ وادەیەكی دیارینەكردووە”.

‎گەزنەیی ڕوونیشیكردەوە، “هەرچەندە حکومەت بڕیاری کەمکردنەوەی هاوردەکردنی بەنزینی لەپێناو باشترکردنی کوالێتی دابوو، بەڵام خراپتری کرد، هەم نرخ بەرزبووەوە و هەم کوالێتی خراپتر بوو”.

لە ماوەکانی ڕابردوودا ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری (483)ی دەرکرد بۆ زیادکردنی باج لەسەر هاوردەکردنی بەنزین، ئەو ئەندامەی لیژنەی سامانە سروتشییەكان پێیوایە “لە ڕاستیدا ئەم بڕیارە لە بەرژەوەندیی گروپی کۆمپانیاکانی کار دەکرا، بۆ ئەوەی بەنزینی پاڵاوتگەی كۆمپانیاكە فرۆشی هەبێت”.

پەرلەمانتارەكە دەڵێت، “ئەو بڕیارە وایکردووە بەنزینی کوالێتی خراپ لە خاڵە سنوورییەکانەوە داخڵبکرێت، چونکە ئەوەی کە بە فەرمی هاوردە دەکرێت باجێکی زۆری لەسەرە، ئەمە جگە لەوەی بەنزینی پاڵاوتگەی کار تەنها بۆ بەنزینخانەکانی خۆیەتی، ئەمەش دووبارە بووەتە هۆکاری سەرەکیی گرانبوونی نرخی بەنزین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرزکردنەوەی کوالێتی کاڵای هەناردەکراو بۆ هەرێم لەگەڵ بازرگانە ئێرانییەکان باسکراوە

لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشدا لە نێوان کۆمپانیا ئێرانییەکان و ژورە بازرگانییەکانی سلێمانی و هەڵەبجە پرسی بەرزکردنەوەی کوالێتی کاڵای هەناردەکراو…
زیاتر ببینە

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە: بە توندی سەرکۆنەی هێرشەکان دەکەین

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، ڕایگەیاند، “بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە ناڕەوایانە دەکەین کە دەکرێنە…
Total
0
Share