ئەو خۆراکانەی تەندروستیی جگەر باشتر دەکەن

دەکرێت مرۆڤ بەهۆکاری بۆماوەیی تووشی نەخۆشییەکانی جگەر ببێت، جگە لەوەش چەندین هۆکاری دیکە هەیە کە دەکرێت مرۆڤ تووشی نەخۆشییەکە بکات، بەڵام چەند خۆراکێکیش هەن تەندروستی ئەو ئەندامەی جەستە باشتر دەکەن.

بە گوێرەی پسپۆڕانی تەندروستی کێشەکانی جگەر لە دۆخی گرنگی نەدان بە چارەسەرکردنی کێشەکانی جگەردا، کێشەکە قوڵتر دەبێتەوە و رەنگە تا لەکارکەوتنی جگەر درێژە بکێشێت، بەڵام چارەسەری پێشوەختە و خۆپارێزی گونجاو و خواردنی گونجاو دەکرێت رێگرییەکی باش بکات لە نەخۆشییەکە.

پسپۆڕانی تەندروستی بە گرنگییەوە لە خواردنی چەند خۆراکێک دەڕوانن بۆ باشترکردنی تەندروستیی جگەر کە ئەمانەن:

زەردەچەوە، چەندین سوود بە جگەر دەگەیەنێت و لە ژەهرەکان پاکی دەکاتەوە و دەیپارێزێت.

سیر، ئەنزیمەکان چالاکدەکات و ماددەی گۆگردی پێویستی بۆ دابیندەکات و لە پاشماوەکان پاکی دەکاتەوە.

دانەوێڵە تەواوەکان، بەهەمان شێوەی زەردەچەوە کاریگەری دەبێت لەسەر پاککردنەوەی جگەر لە ژەهرەکان.

میوەکان، یارمەتی گۆڕینی ماددە زیانبەخشەکان دەدەن بۆ شێوەیەک کە دەتوانرێت لەلایەن ئاوەوە هەڵبمژرێت.

چەرەساتەکان، گوێز و فستق و تۆوی گوڵەبەڕۆژە و بادەم پڕن لە ڤیتامین E کە وەک دژە ئۆکسێنەر کاردەکەن.

 

بابەتی پێشتر

لە سلێمانی ئاگر لە ماڵێك كەوتەوە

بابەتی دواتر

مەكتەبی سیاسیی یەكێتی پەیامێك بڵاودەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share