عەلی فرێجی لە پۆستەکەی دوورخرایەوە

عەلی فرێجی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.

بە فەرمانی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ شەممە سێ فەرماندەی سەربازی لە پۆستەكانیان دوورخرانەوە، یەكێكیان عەلی فرێجی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوکە.

جگە لە فرێجی، سودانی هەریەك لە عەلی فازڵ فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی دیالە و زەید حوشی بەڕێوەبەری هەواڵگریی سوپای لە پۆستەکانیان دوورخستەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارێزگاری سلێمانی: ئەمڕۆ 27 هەزار و 115 خوێندکاری نوێ لە ژوانی پۆل و ناوەندەکانی خوێندندا بوون

پارێزگاری سلێمانی راگەیەندراوێکی لەبارەی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنەوە بڵاوکردەوە و دەڵێت، “دەخوازین ئەمڕۆ، سەرەتایەکی نوێ بێت بۆ پەرەپێدانی…
Total
0
Share