بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسیی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێم بە گشتی هەور دەبێت لەگەڵ بارینی باران كە هەندێك جار بە لێزمە دەبێت و هەورە تریشقەی لەگەڵدا دەبێت لە كاتەكانی دوای نیوەڕۆدا ، بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەكاندا.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێم بە گشتی هەور دەبێت لەگەڵ بارینی باران كە هەندێك جار بە لێزمە دەبێت و هەورە تریشقەی لەگەڵدا دەبێت لە كاتەكانی دوای نیوەڕۆدا و بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەكاندا و پلەكانی گەرما بە نزیكەی 2 تــــا 5 پلە نزمتر دەبن لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سبەینێ ئاسمان بە گشتی لە نێوان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەبێت و لەگەڵ بارینی نمەباران بە شێوەی پچڕ پچڕ هەندێك جار بارانی بە لێزمە دەبێت بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەكاندا و پلەكانی گەرما / بە نزیكەی 1 تــــا 2 پلە نزمتر دەبن لە تۆماركراوەكانی ئەمرۆ و لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە و ناوچەكانی گەرمیان بەرزدەبنەوە لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 23
سلێمانی : 22
دهۆك : 21
زاخۆ : 20
هەڵەبجە : 21
كەركوك : 26
سۆران : 19
حاجی ئۆمەران : 10
گەرمیان : 28