شارەزایانی تەندروستی هۆشداری لە پێنج هەڵەی باوی كاتی پشووەكان دەدەن

لە رۆژانی پشووەكاندا جۆری جیاوازی هەڵسوكەوت و كاری هەڵە و ناتەندروست بە تێڕوانینی شارەزایان ئەنجامدەدرێت كە باشترە نەكرێن، بەتایبەت ئەوەی پەیوەندی بە خواردن و خواردنەوە و ئەنجامنەدانی وەرزشەوە هەیە.

بەپێی سایتی “هێڵس لاین”، لەگەڵ ئەوەی كاتی پشووەكان پڕ خۆشییە، بەڵام لەڕووی پشتگوێخستنی ژیانێكی تەندروست مایەی نیگەرانییە.

دانیێڵ هێرمان، پزیشكی دڵ لە “میمۆریاڵ هێرمان”ی شاری هیوستنی ئەمریكی رایگەیاند، خەڵكی لە پشووەكان حەزیان زیاتر بۆ بژاردەی خواردنی خراپتر و دیاریكردنی كاتێكی كەمتر بۆ جوڵەی و چالاكیی جەستەیی دەچێت.

پێنج هەڵەی باو
– فشاری دەروونی ئەو دۆخەیە لێی دەربازنابیت: سەرەڕای ئەوەی بۆنە و پشووەكان خێرا و كەمن، بەڵام ماندووكەرن و، ماوەی پشوودان تیایدا كەمن. شارەزایان رێنوێنی دەكەن بۆ نووستن بۆ ماوەی حەوت تا 9 كاتژمێری رۆژانە، لەگەڵ ئەنجامدانی چالاكیی وەرزشی و ئەو چالاكییانەی هاریكارت دەبن لە حەسانەوە، وەك بەپێ رۆیشتن یان خوێندنەوە یاخود سەیركردنی فیلم.

– نەخواردنی ژەمەكان كێش دادەبەزێنێت: سەرەڕای ئەوەی نەخواردنی ژەمەكان وا دەردەكەوێت بەسوودە بۆ كێش دابەزاندن و كەمكردنەوەی كالۆری، بەڵام بەپێی توێژینەوەیەك لای هەندێك كەس ئاستی شەكر و كۆلیستڕۆڵ دادەبەزێنێت، بەڵام لای هەندێكی دیكە هەستی برسێتی زیاددەكات و ئەمەش دەبێتەهۆی زیادخواردن لە ژەمی داهاتوودا. جگە لەوەی بەپێی توێژینەوەیەك پشتگوێخستنی ژەمەكان دەبێتەهۆی زیادبووی مەترسیی مردن.

– پێویست ناكات چاودێریی خواردنی سۆدیۆم بكرێت: ئەم كارە ناڕاستە، چونكە زیادەڕەوی لە خواردنی سۆدیۆم دەبێتەهۆی زیادبوونی مەترسیی بەرزبوونەوەی فشاری خوێن و نەخۆشییەكانی دڵ.

– پشتگوێخستنی راهێنان لەكاتی پشووەكاندا كێشە نییە: سەرەڕای ئاستەمی پابەندبوون بە راهێنان و چالاكییە وەرزشییەكان لە بۆنە و پشووەكاندا، بەڵام زۆر گرنگە بۆ كەمكردنەوەی دڵتەنگی و سووتاندنی كالۆریی زیادە.

– دەكرێت قەرەبووی خەوتن لە پاش پشووەكان بكرێت: خەوتن سەرچاوەیەكی بنەڕەتیی تەندروستییە، لەكاتێكدا كەمخەوی مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ، جەڵتەی دەماغ، قەڵەوی و زەهایمەر زیاددەكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌ ڕۆژانى پشووى سه‌رى ساڵیشدا هاوڵاتییان ده‌توانن خۆیان ڤاكسین بكه‌ن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر ئاشكرایده‌كات، لە ڕۆژانی پشووی سەری ساڵیشدا بنکەکانی وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا کراوە دەبن و هاوڵاتییان…
Total
0
Share