پێنج مووشەک ئاراستەی سەنگەرەکانی پێشمەرگە کرا

کەمێک بەرلە ئێستا پێنج مووشەک ئاراستەی سەنگەرەکانی پێشمەرگە کرا و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، پێنج مووشەک بەئاراستەی بازگەی هاوبەشی شێراوە لەسەر ڕێگای کەرکوک _ هەولێری پێشمەرگە لەناو ناحیەی پردێ تەقێندراون.

مووشەکەکان لەدەشتاییە چۆڵەکان کەوتوونەتە خوارەوە و هیچ زیانی نەبووە.

بەوتەی سەرچاوە ئەمنیەکان مووشەکەکان لەئاراستە و سنووری ناحیەی پردێوە تەقێنراون.

بابەتی پێشتر

شاندی هاوبەشی یەکێتی و پارتی لەگەڵ ڕەوتی سەدر کۆبوونەوە

بابەتی دواتر

مۆدێرنا: ژەمی سێیەمی ڤاکسین ناتوانێت ئۆمیکرۆن ڕابگرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەنجێک لە سلێمانی خۆی کوشت

بەرێوبەری سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی ڕایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا گەنجێک لە کافتریایەکی گەڕەکی ڕزگاری کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.…
Total
29
Share