ئومێد خۆشناو: ئێمەش ئەمجارە گومانمان لە رووداوی ئاگركەوتنەوەكەی بازاڕی لەنگە هەیە

پارێزگاری هەولێر رایدەگەیەنێت، ئێمەش ئەمجارە گومانمان لە رووداوی ئاگركەوتنەوەكەی بازاڕی لەنگە هەیە و لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەكرێت.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا ئامادەیبوو رایگەیاند، ئێمەش ئەمجارە گومانمان لە رووداوی ئاگركەوتنەوەكەی بازاڕی لەنگە هەیە و لیژنەی لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە پێكهێندراوە و لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەنجامەكەی بۆ رایگشتی رادەگەیەنرێت.

وتیشی، “رووداوی ئاگركەوتنەوەكانی پێشتر هۆكارەكانی دیاربوون، بەڵام كۆتا رووداوی ئاگركەوتنەوە لە كامێراكان زۆر بەڵگە هەن و لە نیگەرانی كاسبكارانی بازاڕی لەنگە تێدەگەین و دەست بە چاككردنەوەی شوێنەكە دەكرێت و لە دوای جەژن رێوشوێنەكان بۆ رێكخستنی ئەو بازاڕە دەستپێدەكەین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ستران عەبدوڵا: مووچە مافی خەڵكی كوردستانە نە منەتی حكومەتی عێراق و نە منەتی حكومەتی هەرێمە

ئەندامێكی سەركردایەتیی یەكێتی رایدەگەیەنێت، سیاسەتی یەكێتی و سەرۆك بافڵ جیاكردنەوەی دۆسیەی مووچەیە لە ناكۆكییە سیاسییەكانی بەغداد و هەرێم.…
Total
0
Share