تەرمی دووەم قوربانیی لافاوەکەی دهۆک دۆزرایەوە

بەرگریی شارستانی دۆزینەوەی تەرمی دووەم قوربانیی لافاوەكەی دهۆك رادەگەیەنێت.

بێوار عەبدولعەزیز، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی دهۆک بەتۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ”تەرمی دووەم قوربانیی لافاوەکەی دهۆک لە نزیک گەڕەکی شندۆخا دۆزراوەتەوە و، لە ئێستادا تیمەکانمان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن”.

وتەبێژی بەرگریی شارستانیی دهۆک ئەوەشی خستەڕوو، ”دوای دۆزینەوەی تەرمەکە رەوانەی پزیشکی داد کراوە و چاوڕوانی ئەنجامی پشکنینەکە دەکەین”.

بەهۆی بارینی بارانێکی بەخوڕ لە 19ی ئازاری 2024 لافاوێکی بەهێز لە دهۆک دروستبوو کە بەهۆیەوە دوو کەس ئاوبردنی و گیانیان لەدەستدا، هاوکات لە 28ی ئازاری 2024 و دوای نزیکەی 10 رۆژ توانرا تەرمی یەکێک لە قوربانییەکان بدۆزرێتەوە.

بابەتی پێشتر

نێچیرڤان بارزانی: تائێستا گۆڕانكاری لە وادەی هەڵبژاردندا نەكراوە

بابەتی دواتر

سەرۆکی دادگای فیدڕاڵی: بڕیارەکەمان بووە هۆی دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێترین زانیاری لەبارەی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینی پێشمەرگەی هەرێم لەگەڵ عێراق

جێگری بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینیی پێشمەرگە، رایگەیاند، هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینیی پێشمەرگە چاوەڕوانی ئەنجومەنی وەزیرانین”. فەتحوڵڵا عومەر، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی…
Total
0
Share