سەرۆکی دادگای فیدڕاڵی: بڕیارەکەمان بووە هۆی دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم

جاسم محەمەد عەبود، سەرۆکی دادگای فیدڕاڵیی عێراق رایگەیاند، بڕیاری دادگا بۆ بە بانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بووەتە هۆی پاراستنی مافی مووچەخۆران لە کێشەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدڕاڵیدا. 

جارێکی دیکەش سەرۆکی دادگای فیدڕاڵیی عێراق دووپاتیکردەوە، دەبێت مووچەخۆرانی هەرێم هاوشێوەی مووچەخۆرانی بەشەکانی دیکەی عێراق مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت.

ئەو وتانەی سەرۆکی دادگای باڵای فیدڕاڵی لەمیانەی كۆبوونەوەیدا بوو لەگەڵ جینین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق و شاندی یاوەری.

دادوەر جاسم عەبود جەختی لەوەشکردەوە، هەرێمی کوردستانی عێراق هەرێمێکی دەستوورییە و لە ماددەی 117ی دەستووردا بوونی و دەسەڵاتەکانی دیاریکراوە لە پەیڕەوکردنی دەسەڵاتەکانی بە گوێرەی بنەماکانی دەستوور، جگە لەوەی کە تێیدا هاتووە، دەسەڵاتی دادوەری تایبەتمەندی دەسەڵاتە فیدڕاڵییەکانە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دادگای باڵای فیدراڵی لەخۆیەوە کار لە دانیشتنی دۆسییەکان ناکات، بەڵکو لەسەر بنەمای ئەو داوایانەی کە لەلایەن سکاڵاکارانەوە دەخرێنە بەردەمی، دادگا دەبێت ئەو داوایانە بەپێی دەستوور و یاسا یەکلاییبکاتەوە.

داواشیکرد، نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق رۆڵی هەبێت لە چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی بەردەم ئەنجامدانی هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی هەرێمی کوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ژمارەیەك ئەفسەری سەربازی بەهۆی بەشداریكردنیان لە بانگەشەی هەڵبژاردندا دەستبەسەركران

جێگری فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ڕایگەیاند، بە فەرمانی مستەفا كازمی ژمارەیەك ئەفسەری هێزە ئەمنییەكان دەستبەسەركراون بەهۆی ئەوەی بەشداریی…
زیاتر ببینە

ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان: دۆخی شەنگال ئارامە و “كۆتایی بە زیادەڕۆییەكان ‏هێنراوە”‏

دوای سەردانی بەرپرسە سەربازییەكانی عێراق بۆ شەنگال، ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق دڵنیایی لە ئارامیی دۆخی قەزاكە دەدات. ئەمڕۆ شاندێکی…
Total
0
Share