نێچیرڤان بارزانی: تائێستا گۆڕانكاری لە وادەی هەڵبژاردندا نەكراوە

سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، تائێستا هیچ گۆڕانکارییەک لە وادەی هەڵبژاردندا نەکراوە.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكدا لە بەغداد رایگەیاند، لە چوارچێوەی بەرپرسیارێتیمدا وەك سەرۆكی هەرێم رۆژی هەڵبژاردنمان دیاریكردووە و تائێستا هیچ گۆڕانكارییەك لە وادەكەیدا نەكراوە.

وتیشی، “بەڵام بەدڵنیاییەوە ئەمە پرسێكی سیاسییە و پێویستە هێز و لایەنە سیاسییەكان قسەی لەسەر بكەن، دەبێت بە لێكتێگەیشتن لەم بابەتەدا دەربچین”.

لەكاتێكی پێشتری ئەمڕۆدا بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لێدوانێكدا رایگەیاند، هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دواناخرێت و لە وادەی خۆیدا ئەنجامدەدرێت.

دەربارەی ئەوەی ئایا هیچ پێشنیارێك كراوە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن، بافڵ جەلال تاڵەبانی وتی، “هیچ پێشنیارێك بۆ دواخستنی هەڵبژاردن نەكراوە”.

بڕیارە لە 10ی حوزەیرانی داهاتوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەبچێت و بۆ ئەوەش كۆمسیۆن ئامادەكارییەكان و رێوشوێنی بەڕێوەبردنی دەستپێكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هیچ ئەگەرێكی چوونیان بەرەو ئەوروپا نییە
ڕۆژنامەنووسێكی كۆچبەر: لێشاوی کۆچبەران شکستی ھێنا و بوون بە سێ گرووپەوە

ڕۆژنامەنووسێكی كۆچبەر، كە لەسەر سنووری بیلاڕوسیا – پۆڵەندایە، دەڵێت كۆچبەران ‏بوون بە سێ بەشەوە و هەر بەشەیان چارەنووسێكی…
زیاتر ببینە

شێركۆ جەودەت: توركیا گرێبەستی لەگەڵ هەرێم بۆ گواستنەوەی نەوت هەبووە بۆیە ئێستا داوای قەرەبوو لە عێراق دەكات

د. شێركۆ جەودەت پەرلەمانتاری دەستلەكاركێشاوە لە پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، هۆكاری داواكەی توركیا…
Total
0
Share