لەلایەن ژنانی تەكنیككارەوە ئەمساڵ دەیان مەحاویلەی كارەبای سلێمانی چاككراونەتەوە

كارەبای سلێمانی ئاشكرایكردووە، لەم ساڵدا 165 محاویلەی كارەبا لەلایەن وەرشەی چاككردنەوەی كارەبای سلێمانییەوە چاككراونەتەوە، كە زۆرینەی فەرمانبەرانی ئەو بەشە ژنی تەكنیككارن.

لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ سێشەممە 9ی ئازار، بەڕێوبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی ڕایگەیاندووە، “وێڕای پیرۆزبایی كردن بە بۆنەی 8ی مارسەوە ڕۆژی ژنان، دەستخۆشی لە سەرجەم ژنە تەكنیككارەكانی وەرشەی چاكردنەوەی محاویلاتی كارەبای سلێمانی دەكەین كە ماندوو نەناسانە شانبەشانی برا تەكنیككارەكانیان ڕۆژانە كاری چاككردنەوەی ئەو محاویلانە دەكەن كە لەگەرەكەكاندا لەكار دەكەون و ناهێڵن ماڵەكانیان تاریك بێت”.

لەو ڕاگەیەندراوەدا، عامر محەمەد، لێپرسراوی بەشی چاككردنەوەی محاویلاتی سلێمانی ڕایگەیاندووە، “بەگوێرەی ئامارەكان لە ساڵی 2020دا مانگانە 40 محاویلە لەلایەن بەشەكەمانەوە چاككراونەتەوە و لە ئەمساڵیشدا تا ئێستا 165 محاویلەیان چاككردووەتەوە”.

ئەو بەرپرسەی كارەبا ئاماژەی بەوەشكردووە، بەشەكەیان لە 60 كارمەند پێكدێت، “33 كارمەندیان ژنن و ڕۆڵی زۆر باش و كاریگەریان هەیە لە بەرێوەبردنی كارەكانی بەشەكەیاندا”.

بابەتی پێشتر

بەرپرسێکی سوپای پاسداران باسی کودەتا دەکات لە ئێران

بابەتی دواتر

وێنە.. ئەم ژنانە ئەمساڵ 165محاویلەیان چاککردووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share