نرخی بەنزین 25 دیناری دیكەی چووەسەر

لە سلێمانی 25 دیناری دیكە چووە سەر نرخی بەنزین، یەك لیتر بەنزینی نۆڕماڵ بووە 825 دینار.

نرخی بەنزین لە هەرێمی كوردستان بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە، ویستی حكومەتیش بۆ لابردنی باجی سەر هاوردەكردنی سوتەمەنی هێشتا جێبەجێنەكراوە، ئەمڕۆش دووبارە نرخی بەنزین بەرزبووەوە.

لەو چێوەیەدا لە سلێمانی 25 دیناری دیكە چووە سەر نرخی بەنزین و نۆڕماڵ بۆ 825 دینار بەزبووەوە.

لەگەڵ دەستپێكی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین، حكومەتی هەرێمی كوردستان باسی لە لابردنی باجی سەر سوتەمەنیی هاوردەكراو كرد، بەڵام تا ئێستا ئەو بڕیارە جێبەجێنەكراوە و نرخی بەنزینیش بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە.

پێشتر كاروان گەزنەیی، ئەندامی لیژنەی وزە و سەرچاوە سروشتییەكانی پەرلەمانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، تاوەكو باجی سەر بەنزین لانەبرێت، نرخی بەنزین بەمشێوەیە دەمێنێتەوە و نرخەكەی بەردەوام لە بەرزبوونەوەدا دەبێت، تاوەكو ئێستاش حكومەت هیچ وادەیەكی دیارینەكردووە بۆ لابردنی باج.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جێگری سەرۆکی یەکێتی هاوردە و ناردنکاران: زیادکردنی باجی گومرگی ئەمریکا کاریگەری لەسەر نرخی شمەک لە هەرێم نابێت

شێخ عەتا محەمەد جێگری سەرۆکی گشتیی هاوردە و ناردنکارانی کوردستان رایگەیاند، بڕیاری زیادکردنی باجی گومرگی لەلایەن ئەمریکاوە هیچ…
زیاتر ببینە

باسم عەوادی: دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم كاری لە پێشینەی حكومەتی عێراقە

وتەبێژی حكومەتی عێراق رایدەگەیەنێت، ناردنی مووچەی هەرێمی كوردستان سەقامگیریی دروستدەكات و دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمیش كاری لە پێشینەی…
Total
0
Share