نوێترین زانیاری لەبارەی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینی پێشمەرگەی هەرێم لەگەڵ عێراق

جێگری بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینیی پێشمەرگە، رایگەیاند، هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینیی پێشمەرگە چاوەڕوانی ئەنجومەنی وەزیرانین”.

فەتحوڵڵا عومەر، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینیی پێشمەرگە بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینیی پێشمەرگە رێکاری زۆری پێویستە و بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە چاوەڕوانی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایین”.

باسی لەوەشکرد، “یاسای خانەنشینی لە هەرێمی کوردستان و عێراق جیاوازیی زۆریان هەیە لەڕووی مووچە، خزمەت، بڕوانامە و چەندین لایەنی دیکەوە”.

بەپێی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق پێویستە خانەنشینانی سەبازیی هەرێمیش هاوشێوەی خانەنشینانی شارستانی مووچەکانیان هاوتای عێراق بکرێت، کە چەند مانگێکە ئەوان مووچە هاوتاکراوەکەیان وەردەگرن.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی لە گەرمیان: بایكۆت بەردەوامە

ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی لە گەرمیان بڵاویانكردووەتەوە، بەردەوامن لە بایكۆتكردنی هۆڵەكانی خوێندن تا ئەو كاتەی داواكارییەكانیان جێبەجێدەكرێت. ئەنجومەنی مامۆستایانی…
Total
0
Share