کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی و دابەشکردنی کارەبای رۆژئاوای سلێمانی بایکۆتی کاریان راگەیاند.
سیروان محەمەد، وتەبێژی کارەبای سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەمڕۆ بەهۆی دابەشنەکردنی مووچەوە کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی و دابەشکردنی کارەبای رۆژئاوای سلێمانی بایکۆتیان راگەیاند.
هەر ئەمڕۆ فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆی سلێمانی، تاقیگەی بیناسازیی سلێمانی، خانوبەرەی میریی سلێمانی، ژمارەیەك كۆلێج و فەرمانگەی زانكۆی سلێمانی و چەند فەرمانگەیەكی دیكە لە شارەكە بەهۆی دابەشنەکردنی مووچەوە، بایکۆتی دەوامیان کرد.