راپۆرتێک: سیستمی پادشایەتیی بەریتانیا بە دۆخێكی نائاساییدا تێدەپەڕێت

لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا دوو کەسایەتیی دیاری ناو سیستمی پادشایەتیی بەریتانیا تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بوون، راپۆرتێکیش ئاشکرایدەکات سیستمی پادشایەتی بەریتانیا بە دۆخێکی نائاساییدا تێدەپەڕێت.

پێگەی سی ئێن ئێن_ی ئەمریکی لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، لەدوای تووشبوونی هەریەکە لە پادشا چارلز و شازادە کەیت بە نەخۆشی شێرپەنجە خێزانی شاهانەیی بەریتانیا رووبەڕووی قەیرانێکی قورس بوونەتەوە کە لە سەردەمی نوێدا هاوشێوەی نەبووە بۆیان و سیستمی پادشایەتی لە وڵاتەکەدا بە دۆخێکی نائاساییدا تێدەپەڕێت.

ئاشکراشیکرد، لەم دۆخەی ئێستای کۆشکی شاهانەیی تێیکەوتووە هەریەکە لە شازادە ولیام و شاژنە کامێلا کاروباری شاهانە بەڕێوەدەبەن و حەوت ئەندامی خێزانی شاهانەش هاوکارییان دەکەن.

بابەتی پێشتر

لە سلێمانی یادی رۆژی جیهانیی شانۆ دەکرێتەوە

بابەتی دواتر

کارمەندانی کارەبای سلێمانی بایکۆتیان راگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share