وەزارەتی خوێندنی باڵا پڕۆگرامی خوێندنی كۆلیژ و بەشە زانستییەكان دەگۆڕێت

هەوڵەكانی وەزارەت بۆ پەرەپێدان و گۆڕینی پڕۆگرامی خوێندنی كۆلێژەكانی زانستە تەندروستییەكان بەردەوامە.

وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، بە سەرپەرشتیی د.ئەمیر عەبدولرەحمان چالی ڕاوێژكاری وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و بە ئامادەبوونی راگری كۆلێژەكانی زانستە تەندروستییەكان لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان لە هۆڵی كۆبوونەوەكانی هۆتێل ڤان ڕویاڵ لە شاری هەولێر كۆبوونەوەیەكی دیكەی ڕاوێژكاری بەڕێوەچوو.

لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا سەرپەرشتیاری لیژنەی تایبەت بە گۆڕانكاری و پەرەپێدانی پرۆگرامی خوێندن لە كۆلێژ و بەشەكانی زانستە تەندروستییەكان لە زانكۆكانی كوردستان، هیوای خواست ئەم كۆبوونەوەیە سەرەتای ئەو نەخشە رێگای كاركردنەكە دیاریبكات.

لە بڕگەیەكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا، هەریەك لە راگری كۆلێژەكانی زانستە تەندروستییەكان لە زانكۆكانی كوردستان، دوای بەرزنرخاندنی هەوڵەكانی وەزارەت بۆ گۆڕانكاری و پەرەپێدانی پڕۆگرامەكانی خوێندن، باسیان لە گرفت و ئاڵنگارییەكانەش كرد كە لە ماوەی رابردوودا رووبەڕوویان بووەتەوە، بۆ ئەوەش بەگرنگییەوە باسیان لە پێویستی گۆڕانكاری لە پرۆگرامەكانی خوێندن كرد.

دواتر كۆمەڵێك خاڵیان بۆ دانانی نەخشەرێگای كاركردن بۆ چۆنییەتی گۆڕانكاریكردن و پەرەپێدان لە پڕۆگرامی خوێندنی زانستە تەندروستییەكان خستەڕوو تاوەكو كاری لەسەر بكرێت، بۆ ئەو مەبەستەش بڕیاری پێكهێنانی چەند لیژنەیەكی لاوەكیان دا تا كار لەسەر وردەكاریی گۆڕانكارییەكان بكەن بۆ كۆبوونەوەكانی داهاتوو.

بابەتی پێشتر

مووچە بۆ 12 هەزار هاوەڵی هەمیشەیی نەخۆش دەبڕدرێتەوە

بابەتی دواتر

یەكەم گەشتیاری رۆژهەڵاتی كوردستان لە مەرزی كێلێ-وە گەیشتە هەرێم

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share