پەرلەمانتارانی یەكێتی زۆرترین چالاكییان ئەنجامداوە

سێ پەرلەمانتاری یەكێتی لەسەر ئاستی بازنەكانی سلێمانی پلەی یەكەم لە ئەنجامدانی زۆرترین چالاكیی پەرلەمانی بەدەستدەهێنن و لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانیش دوو پەرلەمانتاری یەكێتی پلەی دووەم و سێیەم بەدەستدەهێنن.

بەپێی دەیەمین راپۆرتی رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان، بەهاوكاریی رێكخراوی NED ی ئەمریكی تایبەت بەهەژماركردنی چالاكی و هەڵسەنگاندنی ساڵانە بۆ نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لەهەردوو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، سێ پەرلەمانتاری یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر ئاستی پێنج بازنەكەی سلێمانی پلەی یەكەمیان لەئەنجامدانی زۆرترین چالاكی پەرلەمانی بەدەستهێناوە.

بەپێی راپۆرتەكە، هەریەك لەپەرلەمانتارانی یەكێتی د. نەرمین مەعروف لەبازنەی 1ی سلێمانی و د. بڕیار رەشید لەبازنەی 2ی سلێمانی و كاروان یاروەیس لەبازنەی 5ی سلێمانی پلەی یەكەمیان بەدەستهێناوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زەردەشت رەفیق: شارەوانیی سلێمانی زەوی ئامادەیە و هەر وەزارەتێك رێكارەكانی تەواوبوو زەوی بەسەر فەرمانبەرانیدا دابەشدەكرێت

بەرپرسێكی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەيەنێت، شارەوانیی سلێمانی زەوی ئامادەكردووە و هەر وەزارەتێك رێكارەكانی تەواوبوو زەوی بەسەر فەرمانبەرانیدا دابەشدەكرێت. زەردەشت…
زیاتر ببینە

سامانە سروشتییەکان: حکومەتی عێراق نرخی نەوتی لەسەر گرانکردووین و یەک لیتریشی نەناردووە

سەرپەرشتیاری لیژنەی باڵای فرۆشتنی سوتەمەنییەکان لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، کە حکومەتی عێراق نرخی فرۆشتنی نەوتی…
Total
0
Share