بەتۆمەتی بڕینی داری سروشتی کەسێک دەستگیرکرا

لە سنووری قەزای شارباژێڕ کەسێک بە تۆمەتی بڕینی داری سروشتی دەستگیرکرا.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، رایگەیاند، لە سنووری گوندی هەباسە گوڵە لە شارباژێڕ، لە لایەن مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستانی شارباژێڕ دەستگیرا.

باس لەوەش دەکات، دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێك و ژمارەیەک داری بڕاوە و موشارێكدا گیرا، بەڵام خاوەنەکەی نادیار بوو، دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون هاوڵاتییەکە خۆی رادەستی پۆلیسی دارستانی شارباژێڕ کردو پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کرایەوە .

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆتاییهات و باسی مووچە نەکرا

کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆتاییهات و باس لە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نەکرا. میدیای یەکێتی بڵاویکردەوە، چاوەڕواندەکرێت…
Total
0
Share