گرێبەستی دامەزراندنی 500 كارمەندی تەندروستی نوێدەكرێنەوە

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ڕایدەگەیەنێت، ڕەزامەندی وەرگیراوە بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستی 500 كارمەندی تەندروستی كە لە بواری چارەسەری كۆرۆنادا كاردەكەن.

ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر نوێكردنەوەی گرێبەستی 500 كارمەندی تەندروستی كە لە بواری چارەسەری كۆرۆنادا كاردەكەن.

ئەو كارمەندانە لە سەرجەم سەنتەرەكانی چارەسەری كۆرۆنا لە گشت شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان كاردەكەن، وەك ئەوەی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی پێداوە.

دامەزراندن بە گرێبەست، بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنانی پێویستیی فەرمانگەكان بە پسپۆڕییە جیاوازەكان ماوەی چەند ساڵێكە پشتی پێدەبەسترێت، لەسایەی نەبوونی دامەزراندن كە بەهۆی قەیرانی داراییەوە لە هەرێمی كوردستان ڕاگیراوە.

بابەتی پێشتر

فەرەنسا: پێویستە ئێران ماددە ئەتۆمییە نهێنییەكانی ئاشکرابکات

بابەتی دواتر

سائیرون سێ پەرلەمانتاری خۆی دوورخستەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share