یەکێتیی خانەنشینانی کوردستان پشتیوانی گردبوونەوەی مامۆستایان دەکات

وتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانی کوردستان رایدەگەیەنێت، “پشتگیری خۆمان بۆ داواکارییە رەواکانی مامۆستایان لە هەرێمی کوردستان رادەگەیەنین”.

سادق عوسمان، وتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە گردبوونەوەکانی مامۆستایان ئاماژەی بەوەکرد، “وەک نوێنەری خانەنشینانی شارستانی و یاسای لە کوردستان پشتگیری خۆمان بۆ داواکارییە رەواکانی مامۆستایان لە هەرێم رادەگەیەنین کە بوونەتە سەرکاروانی ناڕازیبوون”.

ئەوەشی خستەڕوو، “ماوەی 9 ساڵە بەچەندین یاداشت و پەیام لەگەڵ بەشداربوون لە چالاکییە مەدەنییەکان تا ئێستا وەڵامێکمان وەرنەگرتووە سەبارەت بە مافەکانی خانەنشینان”.

ئەو وتەبێژەی یەکێتیی خانەنشینانی کوردستان دەشڵێت، “جیاوازییەکی زۆر لە نێوان مووچەی خانەنشینانی هەرێم و عێراقدا هەیە و کەمترین مووچە لە هەرێم 200 هەزارە کە ئەوە نەنگییە بۆ حکومەتی هەرێم، دەمانەوێت مووچەکانمان هاوتای ئەوان بێت”.

جەخت لەوەش دەکاتەوە، “لەسەر مافەکانمان ناوەستین تا دەگەینە هەموو ئاماجەکانمان، چونکە بڕیاری یاسای و دەستووری دادگای باڵای فیدراڵی عێراقمان پێیە و دەبێت داواکانمان جێبەجێبکرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارێزگای هەولێر لەڕێگەی ژمارە بانکییەکەوە کۆمەک بۆ زیانلێکەوتووانی هەولێر کۆدەکاتەوە

بەمەبەستی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی کۆبوونەوەی ئەمرۆی سەرۆکی حکومەت سەبارەت بە لافاوەکەی هەولێر کۆبوونەوەیەک لە پارێزگای هەولێر بە ئامادەبوونی وەزیری…
زیاتر ببینە

یه‌كێتی و هاوپه‌یمانان یه‌كگرتنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌یان ده‌وێت و پارتیش په‌رتی ده‌كات

جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان دەڵێت، بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتی و قوباد تاڵه‌بانی…
Total
0
Share