لەو کەسانەیت هەستیاریی وەرزیت هەیە؟ پەیڕەوی ئەم ئامۆژگاریانە بکە

هەستیاریی وەرزی یەکێکە لەو کێشە وەرزیانەی ملیۆنان هاوڵاتیی لە جیهانەوە بەدەستییەوە دەناڵێنن، هاتنی وەرزی بەهار و وەرزی پایز بە وەرزی دەرکەوتنی ئەم حاڵەتە هەژماردەکرێن.

بە وتەی شارەزیانی بواری پزیشکی سەوزبوونی درەختەکان و دەستپێکردنی پیتاندنی گوڵ و درەختەکان هۆکاری دروستکردنی هەستیارییە لە کۆمەڵێک خەڵكی زۆردا کە نیشانە بێزارکەرەکانی وەک لووت و چاو خوران، سوربوونەوەی چاو، ئاو بە لووتدا هاتنە خوارەوە، زۆرجاریش کۆکە و هەناسەتوندی دروست دەکات.

هەرچەندە حاڵەتی هەستیاریی وەرزی لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە بەپێی توندییەکەی دەگۆڕێت، بەڵام دەکرێت لە چەند رێگەیەکەوە رێگریی لێبکەیت.

– لەگەڵ هاتنی وەرزی بەهار و پایز پەنجەرەکانی ماڵەکەت و ئۆتۆمبێلەکەت بە داخراوی بهێڵەرەوە
-ئامێری فلتەری هەوا لە ماڵەکەتدا بەکاربهێنە
-ئەگەر حاڵەتی هەستیارییەکەت توندە لەگەڵ هاتنەدەرەوەت لەماڵ ماسک ببەستە
– لەکاتی گەڕانەوەت بۆ ماڵەوە جلەکانت بگۆڕە و بیانشۆ
-دووربکەوەرەوە لە پاککردنەوەی باخچە و هەڵپاچینی گوڵ و درەخت.
-بەکارهێنانی سپرای لووت دەرمانی دژە هەستیاریی ئەگەر حاڵەتی هەستیاریی توندت هەیە
-پاککردنەوەی لووت بە ئاو و خوێ یەکێکە لە بژاردەکان بۆ خۆپاراستن لە هەستیاریی وەرزی.

بابەتی پێشتر

مامۆستا و فەرمانبەران (هەژماری من) رەتدەكەنەوە

بابەتی دواتر

ژمارەیەک فەرمانگەی دیکەی سلێمانی بایکۆتیان راگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share