مامۆستا و فەرمانبەران (هەژماری من) رەتدەكەنەوە

گردبوونەوەیەكی مامۆستایانی وانەبێژ

ئەنجومەنی مامۆستا و فەرمانبەرانی ناڕازی پاڵپشتیی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی تایبەت بە بنەجێكردنی مووچە دەكات و بە زۆرەملێ سەپاندنی (هەژماری من)یش رەتدەكاتەوە.

دڵشاد میرانی، ئەندامی دەستەی ئەنجومەنی مامۆستا و فەرمانبەرانی ناڕازی لە لێدوانێكدا داوای لە مامۆستا و مووچەخۆران كرد پشتگیری لە بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی بكەن بۆ بنەجێكردنی مووچە لە بانكە عێراقییەكان.

هەروەك بەناوی ئەنجومەنەكەوە پرۆژەی (هەژماری من)ی رەتكردەوە و وتی، “بەداخەوە حزبێكی دیاریكراو دەیەوێت بە زۆرەملێ بەسەر فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستاندا بیسەپێنبێت”.

میرانی باسی لەوەشكرد، (هەژماری من) لەلایەن حكومەتی عێراقەوە رەتكراوەتەوە و هیوای ئەوەشی خواست لەڕێی بانكە فیدراڵییەكانی رەشید و رافیدەین كە “لە چەند رۆژی داهاتوودا بنكەكانیان لە شارەكانی هەرێمی كوردستان دەكرێتەوە” مووچەخۆرانی هەرێم بە مافەكانی خۆیان بگەن.

بەهۆی ترس لە دەستبەسەراگرتن، دواخستن و نەدانی مووچە لەلایەن بەشێك لە كاربەدەستانی حكومەتی هەرێمەوە، مووچەخۆرانی هەرێم بنەجێكردنی مووچە لەو پرۆژە بانكییەی هەرێم رەتدەكەنەوە و دەیانەوێت بە بانكیكردنی مووچەكانیان لەڕێی بانكە فیدراڵییەكانەوە بێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی چەمچەماڵ: لیژنەیەک بۆ تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلە زیان بەرکەوتووەکان پێکهێندرا

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی چەمچەماڵ رایدەگەیەنێت، لیژنەیەک بۆ تۆمارکردنی ئەو ئۆتۆمبێلانە پێکهێندرا کە لە لافاوەکەدا زەرەرمەند بوون. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی چەمچەماڵ…
زیاتر ببینە

شەرعیەتدان بە فرۆشتنی نەوت لە پەرلەمانەوە.. فراكسیۆنی یەكێتی لەگەڵ پەرچەكرداردا نییە

ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان لەبارەی “هەوڵێكی شەرعیەتدان” بە فرۆشتنی نەوتی هەرێم لەلایەن پەرلەمانەوە ڕوونكردنەوە دەدات و…
Total
0
Share