سلێمانی.. لە یەک مانگدا زیاتر لە هەزار کەس سەردانی نەخۆشخانەی پسپۆڕییەکان دڵیان کردووە

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، لە ماوەی یەک مانگدا هەزار و 117 کەس سەردانی نەخۆشخانەی پسپۆڕییەکانی دڵیان کردووە و لەو ژمارەیەش 564 کەسیان داخڵکراون

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی سلێمانی ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویکردەوە، “لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لە ڕێكەوتی (1 بۆ30 ی ئەیلوولی 2022) هەزار و 117 هاوڵاتی سەردانی نەخۆشخانەی پسپۆرییەكانی دڵیان كردووە لە شاری سلێمانی و 564  نەخۆش لەو نەخۆشخانەیە داخڵكراون بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر و 351 بوژانەوەی دڵ ئەنجامدراون”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “لەو ماوەیەدا 45 نەشتەرگەری دڵ و 352 قەستەرە و 158 باڵۆن و10  پەیس مەیكەر لە نەخۆشخانەی پسپۆرییەكانی دڵ ئەنجامدراوە و هەروەها  280  پشكنینی سیتی سكان و243 ئیكۆ و262هێڵكاری دڵ ئەنجامدراوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی كشتوكاڵ چەند بڕیارێكی بۆ ڕووبەرووبوونەوەی وشکەساڵی دەرکرد

وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم، لە سەر ئامادەکارییەکانی ڕووبەرووبوونەوەی دیاردەی وشکەساڵی و چۆنیەتی چارەسەرکردنی گیروگرفتاکانی چەند بڕیارێكی دەركرد. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی…
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەڵەبجە: هەر فەرمانبەرێک ڤاکسین وەرنەگرێت مووچەی پێنادرێت

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەڵەبجە، وەرگرتنی ڤاکسین لەلایەن فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیەوە دەکاتە مەرج بۆ پێدانی مووچەکانیان و کارتی ڤاکسینیش وەک بەڵگە…
Total
0
Share