وەزیری شارەوانی هەرێم: پێویستە پەلەبکرێت لە دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا

ئەمڕۆ كۆبوونەوەی دووەمی ئەنجوومەنی شارەوانی، بەمەبەستی دەستپێكردنی هەنگاوە كردارییەکانی بۆ دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران بەڕێوەچوو و وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم رایگەیاند، پێویستە رێکارەکان خێرابکرێت بەمەبەستی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا.

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم ئاماژەی بەوەشکردووە، هەتا هەفتەی داهاتوو دەبێت سەرجەم شارەوانییەكان راپۆرتێكی تەواو و تێروتەسەل ئامادە بكەن و تێیدا ژمارەی فەرمانبەران و شوێنی دابینكردنی زەوی لەسەر نەخشەدا دیاری بكرێت.

بە گوێرەی راگەیەندراوەی وەزارەتەکە، ساسان عەونی لە کۆبوونەوەکەدا وتویەتی، “ئەگەر زەوی لە سنووری ماستەرپلاندا بەردەست نەبوو، بۆ ئەوەی زۆرترین ژمارەی فەرمانبەران لە وەرگرتنی زەویدا سوودمەند ببن، پێویستە ماستەرپلانی شارەوانییەکان فراوان بکەن و زەوی دابین بکەن.”

 

بابەتی پێشتر

بەهای دۆلار زیاتر بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

نووسینگەی قوباد تاڵەبانی بەڵێنی هەموو هاوكارییەكی ماددی و مەعنەوی بە سەهەند سدیق دا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەروەردەی هەرێم داوای نوێکردنەوەی زانیاریی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو دەکات

وەزارەتی پەروەردەی ھەرێم رایگدەگەیەنێت، “زانیاریی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو لەناو سیستمی (E-PARWARDA) پڕبکرینەوە و نوێبکرێنەوە”. لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی پەروەردەی…
Total
0
Share