بەهای دۆلار زیاتر بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لەکاتی داخستنی بازاڕەکانی دراو بەهای دۆلار بەرزبووەوە و 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە 146 هەزار و 150 دینار مامەڵەی پێوەکرا.

بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار لەکاتێکدایە لەماوەی هەفتەی رابردوودا بەهای دۆلار لەنێوان 145 هەزار بۆ 146 هەزار دیناردا بوو، بەڵام ئەمڕۆ بەربەرستی 146 هەزاری جارێکی دیکە شکاند و بەهاکەی بەرزتربووەوە.

لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە بەیانی ئەمڕۆدا بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە 145 هەزار و 750 دینار بوو.

 

 

بابەتی پێشتر

یاداشتنامەیەک لە نێوان دەزگای ئاسایشی هەرێم و زانکۆی سلێمانی واژووکرا

بابەتی دواتر

وەزیری شارەوانی هەرێم: پێویستە پەلەبکرێت لە دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share