نووسینگەی قوباد تاڵەبانی بەڵێنی هەموو هاوكارییەكی ماددی و مەعنەوی بە سەهەند سدیق دا

لە دوای ئەوەی لە دیدارێكدا تۆڕی میدیایی ئێستادا چیرۆكی سەهەند سدیقی خستەڕوو، راستەوخۆ لە نووسینگەی قوباد تاڵەبانییەوە بانگهێشتكرا و بەڵێندرا هەموو پاڵپشتیی ماددیی و مەعنەوی بكرێت.

بەپێی زانیارییەكان، بەڵێن بە سەهەند سدیق دراوە كە خوێندنەكەی تەواو بكات و هەموو پاڵپشتییەكی ماددی و مەعنەوی دەكرێت.
هاوكات سەهەند سدیق لە لێدوانێكیدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، سوپاسی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران و نووسینگەكەی دەكەم كە سەلماندیان پشتیوانی گەنجانن و ئامادەیی خۆشیان بۆ هەموو هاوكارییەك دەربڕیوە.

سەهەند سدیق، ئەو گەنجە بوو لە بەرنامەیەكی دەنگخۆشیدا بەشدارییكرد و گۆرانییەكەی و بەشداریكردنەكەی كاردانەوەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی لێكەوتەوە كە ئاماژەی بۆ ئەوە كردبوو بەشداریكردنی لە بەرنامەكە بۆ ئەوە بووە كە گوزەرانی خراپ بووە بەم كارەی بژێویی بۆ ژیانی خۆی و خانەوادەكەی دابینبكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی سەبارەت بە شەقامی 100 مەتری ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ئاگادارییەک سەبارەت بە کردنەوەی قۆناغی یەکەمی شەقامی 100 مەتری بڵاودەکاتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئێستادا…
زیاتر ببینە

وەزارەتی گواستنەوە چی دەڵێت؟
كۆمپانیاكان قەرەبووی كاتەكانی بڕینی ئینتەرنێت بۆ بەشداربووانیان ناكەنەوە

لەگەڵ بەڕێوەچوونی تاقیكردنەوە گشتییەكان ڕۆژانە بۆ چەند كاتژمێرێك هێڵەكانی ئینتەرنێت ڕادەگیرێت و بەشداربووان لەو خزمەتگوزارییە بێبەشدەكرێن بەبێ ئەوەی…
Total
0
Share