توێژینەوەیەک هۆشداری دەدات لە کاریگەرییەکانی گەرمبوونی کەشوهەوا لەسەر نرخی خۆراک

توێژینەوەیەک دەریخستووە کە گەرمبوونی کەشوهەوا و شەپۆلی گەرما دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی خۆراک لە ساڵانی داهاتوودا و وڵاتانی باشووریش زۆرترین کاریگەرییان لەسەر دەبێت.

بەپێی توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری کۆمیونیکەیشن ئێرس ئاند ئینڤایرۆمێنت بڵاوکراوەتەوە توێژەران ئاماژە بەوە دەکەن، “کاریگەرییەکان بەپێی وەرز و ناوچەکان جیاوازن، بەڵام بەرزبوونەوەی پێشبینیکراوی پلەکانی گەرمی لە ساڵی 2035 دەبنە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک بە تێکڕای 1.49٪ لە ساڵێکدا”.

دەشڵێت، “لە خراپترین حاڵەتدا زیادبوونەکە 1.79٪ دەبێت و کاریگەری لەسەر هەڵاوسانی گشتی بەرێژەی 0.76٪ بۆ 0.91٪ دەبێت”.

ماکسیمیلیان کوتز، یەکێک لە نووسەرانی توێژینەوەکە، بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە، “بە بەراوردکردنی نرخە مێژووییەکان و داتای کەشوهەوای 121 وڵات لە نێوان ساڵانی 1991 بۆ 2020، بەڵگەی بەهێزمان دۆزییەوەتەوە کە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمی، بەتایبەت لە هاویندا و لە ناوچە گەرمەکان، هۆکارێکە بۆ بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک”.

دەشڵێت، “پێدەچێت ئەو بارودۆخە ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی هەڵاوسانی نرخی خۆراک و هەڵاوسانی گشتی لە سەرانسەری جیهاندا، بەتایبەتی لەو ناوچانەی کە گەرمن، هاوکات ئەفریقا و ئەمریکای باشوور ئەو دوو کیشوەرە دەبن کە زۆرترین زیانیان بەردەکەوێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چین مووشەكی سەروو دەنگ كە “ئاڵنگاریی یاساكانی فیزیا دەكات” تاقیدەكاتەوە

ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەوانی ئاشكرایدەكات، چینییەكان تەنها لە هاوینی ڕابردوودا بەلایەنی كەمەوە دووجار چەكی سەرووی دەنگیان تاقیكردووەتەوە. ڕۆژنامەی “فاینانشەڵ تایمز”…
Total
0
Share