بایدن هۆشداری دەدات: خەڵکینە ئێمە لە قەیرانداین

سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، جۆ بایدن سورە لەسەر ئەوەی یەکەم کاری دوای وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بە فەرمی گەڕانەوەیە بۆ ڕێککەوتننامەی پاریس بۆ ئاو و هەوا، هەوڵەکانی چڕدەکاتەوە بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی گۆڕانکارییەکانی ئاو و هەوا.

جۆ بایدن ڕایگەیاند، “هەوڵدەدات تاوەکو چارەکە ملیۆنێک هەلی کار دابین بکات، لە پێناو ئەو پاشەکشەیەی ئابوری ئەمریکا بەخۆیەوە بینیوە بەهۆی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە تاوەکو ئێستا 75 ملیۆن توشبووی تێپەڕاندووە، بوەهۆی داخستنی بەشێکی زۆر لە کەرتەکانی وەبەرهێنان بۆ ماوەی چەند مانگێک”.

ئێوارەی دوێنێ شەممە بایدن ئەندامانی سەرەکی گروپی ژینگەی کابینەکەی پێشکەشکرد و وتی، کابینەکەی کاردەکات بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی گەرمبوونی زەوی لە چوارچێوەی بونیادنانەوەی ئابوریی ئەمریکا.

لەبەردەم ئەو ئەندامانەی گروپی ژینگەی کابینەکەیدا بایدن ڕایگەیاند، “پەیوەست دەبین بە خواست و پلانی کابینەکەم، لەپێناو چارەسەرکردنی ئەو هەڕەشەیەی لەم سەردەمەدا هەیە کە ئەویش گۆڕانکارییەکانی ئاو و هەوایە”.

لەمیانی پێشکەشکردنی وتەکانیدا جۆ بایدن وتیشی، “ئەی خەڵکینە ئێمە لە قەیرانداین، بەتەواوی پێویستمان بە نەتەوەیەکی یەکگرتوو هەیە وەکو چۆن ڕوبەڕوی کۆرۆنا بووینەوە بەوجۆرەش پێویستمان بە وەڵامدانەوەیەکی نیشتمانیی یەکگرتوو هەیە بۆ گۆڕانکارییەکانی ئاو و هەوا”.

پێستریش بایدن ڕایگەیاندبوو، کابینەکەی کاردەکات بۆ بونیادنانەوەی پرۆژەکانی ئاو و گواستنەوە و وزە بە جۆرێک کە گونجاوبێت بۆ ئەو دۆخە سەختەی ژینگە، هەروەها هەلی کار دەڕەخسێنێت و 500 وێستگەی ئۆتۆمبێلی کارەبایی دادەمەزرێنێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمپانیاکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەبارەی هەژماری ئەندامانی تاڵیبانەوە بڕیاریاندا

ئەندامانی بزوتنەوەی تاڵیبان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بەتایبەت تویتەر، بەئاشکرا پەیامەکانیان بڵاودەکەنەوە و پرسیارەکان سەبارەت بە چارەنووسی هەژمارەکانیان…
زیاتر ببینە

ئەوروپا، ئاسیا و ئەفریقا ئەگەری جەنگیان تێدایە
پێشبینییەکان بۆ جەنگ و ململانێکان لە 2022دا بێپێشینەیە

جەنگ و ململانێکان لەماوەی دوای جەنگی جیهانیی دووەمەوە بەرزبوونەوەی زۆری ‏بەخۆوە بینیوە، بەپێی داتاکان، لە دوو ساڵی ڕابردوودا…
Total
0
Share