شۆفێری ئۆتۆمبێلێک دوای ئەوەی خۆی بە کۆشکی سپیدا کێشا دەستگیرکرا

دەسەڵاتدارانی ئەمریکا رایانگەیاندووە، شۆفێری ئۆتۆمبێلێکیان لە نزیک کۆشکی سپی دەستگیرکردووە، دوای ئەوەی خۆی بە دیواری کۆشکی سەرۆکایەتیدا کێشاوە، نەزاندراوە رووداوێکی بە رێکەوت بووە یاخود کردەوەیەکی بەمەبەست بووە و هەر بۆیە دەستگیرکراوە.

ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، دەزگای خزمەتگوزاری کۆشک کە ئەرکی پاراستنی سەرۆک و بەرپرسانی باڵای دەوڵەتی لە ئەستۆیە، باسی لەوەکردووە، جۆ بایدن لە کۆشکی سپی نەبووە کاتێک رووداوەکە بووە.

ئەنتۆنی گوگلیێلمی وتەبێژی دەزگای خزمەتگوزاری کۆشکی سپی لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X سەبارەت بە رووداوەکە وتوویەتی، “ئۆتۆمبێلەکە خۆی بە دیوارێکی دەرەوەی کۆشکی سپیدا کێشاوە. شۆفێرەکە دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوە لە هۆکار و شێوازی رووداوەکە دەکەین، بزانین بە مەبەست بووە یاخود نا.

پۆلیسی واشنتۆن ئۆتۆمبێلەکەی گواستووەتەوە، بەڵام “شۆفێرەکە هێشتا دەستبەسەرە و لێکۆڵینەوەکانمان بەردەوامن”.

کۆشکی سپی بە دوور نەبووە لە رووداوی سەیر و سەمەرە، لە ساڵی 2017 پیاوێک کە بەسەر دیوارێکی کۆشکی سپیدا بۆ ماوەی زیاتر لە ١٦ خولەک رایکرد پێش ئەوەی دەستگیربکرێت لە سەردەمی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەوکاتە.

لە ساڵی 2014 لە کاتێکدا باراک ئۆباما سەرۆکی ئەمریکا بوو، ئەفسەرێکی دێرینی سوپای ئەمریکا بازێکی بەسەر دیواری کۆشکی سپیدا چووە ناو بیناکە.

بابەتی پێشتر

پنتاگۆن: نیازی کشانەوەی هێزەکانمان لە عێراق نییە

بابەتی دواتر

لە کوبا نرخی بەنزین بە رێژەی 500% زیادیکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گۆڕانکارییە ژینگەییەکان زیاتر لە 538 گیانلەدەستدان و 100 ملیار دۆلار زیانی بە ئەمریکا گەیاندووە

ئیدارەی نیشتمانیی ئەمریکا بۆ بەدواداچوونی گۆرانکارییەکانی کەشوهەوا ئاشکرایکرد، بەهۆی ئەو گۆرانکارییانەی لە ئاو و هەوا ڕوویانداوە لەسەرەتای ئەمساڵەوە…
Total
0
Share