سەرچاوەیەکی باڵای سیاسیی عێراق: بڕیارەکەی پارتی بۆ تێکدانی پرۆسەی دیموکراسییە لە هەرێم

سەرچاوەیەکی باڵای سیاسیی عێراق رایدەگەیەنێت، بڕیارەکەی پارتی بۆ تێکدانی پرۆسەی دیموکراسییە لە هەرێم، ئەوەش نیگەرانیی لەلای كونسوڵی وڵاتان و نێردە و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دروستكردووە.
سەرچاوەیەکی باڵای سیاسیی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەپێی زانیارییە بەدەستهاتووەکان، لەچەند رۆژی رابردوودا لەسەر ئاستی باڵا و یەکەمی ناو پارتی هەموو هەوڵێک درا بۆ راگرتنی بڕیارە یاسایی و دەستوورییەکانی دادگای فیدڕاڵی سەبارەت بە پرسی یاسای هەڵبژاردن و کورسی نایاسایی کۆتاکان ، سەرپەرشتیکردنی کۆمیسیۆن بە ویستی پارتی ، بەڵام دوای هەوڵێکی زۆر و فشار سەرئەنجام هەموو هەنگاوەكانی پارتی شکستی هێنا و لەسەر ئاستی دادگا و لایەنە سیاسی و یاساییەکان هەموو داوا نایاساییەکانی پارتی رەتکرایەوە .
‎سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشكرد، پارتی کە خۆی بە حزبی یەکەم دەزانێت، بانگەشەی بۆ ئەوە دەكرد لەم هەڵبژاردنەشدا دەنگی یەکەم و زۆرینە بەدەستدەهێنێت، بەڵام دەرکەوت ئەمانە هەموو پشت بەستوو بوو بە سەرپەرشتیکردنی هەڵبژاردن لەلایەن کەسانی خۆیان و پارتییەوە، ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی موزەیەف کە بە ویست و ئیرادەی ئەوان بەڕێوەبچێت لەچوارچێوەی یاسایەکی رووکەش و نادیموکراسی و بوونی لیستێکی ناخاوێن کە پڕی بوو لەناوی مردوو، دووبارە.
‎ئەو سەرچاوە باڵا سیاسییەی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، ئەم بڕیارەی پارتی لەسەر ئاستی وڵاتان و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و نێردە و کونسوڵی وڵاتان لەهەرێم و عێراق کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێناو نیگەرانیی خۆیان دەربڕی لەبەرامبەر ئەم هەوڵە بۆ تێکدانی پرۆسەی دیموکراسی لە هەرێم .
‎ئاماژە بەوەش دەکات، پارتی هەر بە کپکردنی دەنگی ئازاد و بەرتەسکردنەوەی ئازادی رادەڕبڕین نەوەستا و ئەمڕۆ دەیەوێت بە بڕیاری لەو شێوەیە پرۆسەی دیموکراسی لەباربەرێت و وڵات بە ویست و خواستی خۆی وەک حکومی قەرەقوش بەڕێوەببات و شەرعیەت بە حکومی قۆڕخکاری و جیاکاری ، بردنی سەروەت و قووتی خەڵک بدات.
ئەمڕۆ 18ی ئازاری 2024، پارتی کشانەوەی خۆی لە پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان راگەیاند.
هەر ئەمڕۆ، جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، لەو وادەیەی دیاریکراوە، پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت.
رۆژی 10ی حوزەیرانی 2024، بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە سیستمی چواربازنەیی دیاریکراوە.
بابەتی پێشتر

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: بایکۆتکردنی هەڵبژاردن خزمەت بە بەرژەوەندیی پارتی و گەلی کوردستان و عێراق ناکات

بابەتی دواتر

هاتوچۆی هەولێر: ئۆتۆمبێلەکانتان لەوشوێنانە رامەگرن کە ئەگەری کۆبوونەوەی باراناویان هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەنجێک لە رووباری خابووردا خنکا

گەنجێکی تەمەن 21 ساڵان لە رووباری خابووردا خنکا. بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی زاخۆ، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ ئاگادارکراینەوە…
Total
0
Share