گەنجێک لە رووباری خابووردا خنکا

گەنجێکی تەمەن 21 ساڵان لە رووباری خابووردا خنکا.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی زاخۆ، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ ئاگادارکراینەوە کە لە رووباری خابوور و لەنێوان گوندەکانی (خرابابکێ و چەمسیرمو) گەنجێکی تەمەن 21 ساڵان خنکا.

بەپێی راگەیەندراوەکە، گەنجە خنکاوەکە خەڵکی شەنگالە و ئاوارەی کەمپی چەمشکۆ- یە.

ئاماژە بەوەش دەکات، تەرمی گەنجەکە لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانییەوە دۆزراوەتەوە و رەوانەی پزیشکی دادوەری کراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆن لەبارەی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانی دەنگدانەوە ڕوونکردنەوە دەدات

سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیارانی عێراق لەبارەی کێشەی هونەریی ئامێرەکانی دەنگدانەوە ڕایگەیاند، هەندێکجار هەڵەی کەسی، کێشەی نەخوێندنەوە لە ئامێرەکاندا دروستدەکات.…
Total
0
Share