هاتوچۆی هەولێر: ئۆتۆمبێلەکانتان لەوشوێنانە رامەگرن کە ئەگەری کۆبوونەوەی باراناویان هەیە

هاتوچۆی هەولێر داوا لە شۆفێران دەکات، ئۆتۆمبێلەکانیان لەو شوێنانە رانەگرن کە ئەگەری کۆبوونەوەی باراناویان هەیە.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری شۆفێرانی شاری هەولێردەکەینەوە، بەهۆی خراپی کەشوهەوا و بارانبارین و ئەگەری کۆبوونەوەی باراناو، بەیانی ئۆتۆمبێلەکانتان لەو شوێنانە رامەگرن کە ئەگەری کۆبوونەوەی باراناویان هەیە.
هاتوچۆی هەولێر لە راگەیەندراوەکەدا دەڵیت، بەتایبەتی نزیک پردی سەیداوە کە پێشووتر چەندین ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییان ژێرئاوی باراناو کەوتوون و تووشی زیانی ماڵی بوون، بۆیە داواکارین شۆفێران پابەندی رینماییەکانی ئەم ئاگادارییە بن بۆئەوەی دووربن لەرووداوی نەخوازراو.
ئەوە لەکاتێکدایە، حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمشەو ئەگەری روودانی لافاو هەیە و سبەی سێشەممە دۆخی کەشوهەوا سەخت دەبێت.
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فریا عەبدولرەحمان: سەرجەم فەرمانبەرەكان فۆڕمی تەوتین پڕدەكەنەوە

بەڕێوەبەری كارگێڕی لە قائیمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، سەرجەم فەرمانبەرەكانمان فۆڕمی تەوتین پڕدەكەنەوە. فریا عەبدولرەحمان، بەڕێوەبەری كارگێڕی لە قائیمقامیەتی سلێمانی…
Total
0
Share