پەکەکە هۆشداریدا و شەڕ لە نێوان گەریلا و سوپای تورکیا لە زاخۆ دروست بوو

دوای ئەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا هۆشداریدا لەوەی هەندێک کەس گارێ و حەفتانین پەیوەندییان لەگەڵ سوپای تورکیا هەیە، ئێوارەی ئەمڕۆش شەڕ لە نێوان گەریلاکانی پەکەکە و سوپای تورکیا لە شارۆچکەی باتیفا لە قەزای زاخۆ دروست بوو.

بەپێی زانیارییەکان ئێوارەی ئەمڕۆ نزیک کاتژمێر 6:00 شەڕ لە نێوان گەریلاکانی پەکەکە و بنکەیەکی سوپای تورکیا لە باتیفا دروستبوو، دواتر سوپای تورکیا بە هێلی کۆپتەر هێرشی کردووەتە سەر ئەو ناوچەیە.

ئێوارەی ئەمڕۆ 25ی ئازار، پارتی کرێکارانی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا هۆشداریدا و وتی، ” کەسانێک کە بۆ خزمەتی داگیرکەران کار دەکەن پێشتر لەلایەن فەرماندەیی ئێمە هۆشدارییان پێدراوە. گەلێک کەسان ڕووی ڕاستەقینەی دوژمن-یان بینیوە  و وازیان لە خزمەتکردنی داگیرکەر هێناوە، بەڵام هەندێک کەس هێشتا بە بەردەوامی خزمەتی داگیرکەر دەکەن و لە داگیرکاری باشووری کوردستان ڕۆڵ دەگێڕن، ئێمە جارێکی تر داوایان لێدەکەین کە با دەست لەم کردەوەیە بەردەن  و خزمەتی دوژمن نەکەن ئەم کارەیان دوورە لە پێوانەکانی وڵاتپارێزی.”

دیمەنی هێرشی هێلی کۆپتەرێکی تورکیا لە سنوری قەزای زاخۆ

بابەتی پێشتر

ورمێ.. ژنە پێشمەرگەیەکی زیندانیکراو کە پێشتر لە هەرێمی کوردستان بووە بە "کەفالەت" ئازادکرا

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) ئەڵمانیا و ئیتاڵیا و ئینگلتەرا براوەی گەڕی یەکەمی پاڵاوتنەکان بوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share