وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: بایکۆتکردنی هەڵبژاردن خزمەت بە بەرژەوەندیی پارتی و گەلی کوردستان و عێراق ناکات

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، بایکۆتکردنی هەڵبژاردن خزمەت بە بەرژەوەندیی پارتی و گەلی کوردستان و عێراق ناکات.

ڤێدانت پاتێل، جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، “لە بڕیارەکەی پارتی لەبارەی بایکۆتکردنی هەڵبژاردن نیگەرانین”.

جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا  ئاماژە بەوەش دەکات، بایکۆتکردنی هەڵبژاردن خزمەت بە بەرژەوەندیی پارتی و گەلی کوردستان و عێراق ناکات.

ئەمڕۆ 18ی ئازاری 2024، پارتی کشانەوەی خۆی لە پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان راگەیاند.

هەر ئەمڕۆ، جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، لەو وادەیەی دیاریکراوە، پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت.

رۆژی 10ی حوزەیرانی 2024، بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە سیستمی چواربازنەیی دیاریکراوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرزبوونەوەی توشبوون بە شێرپەنجە لیژنەی تەندروستیی پەرلەمانی هێنایە قسە

لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستاندا، لەبارەی زۆربوونی توشبوون بە شێرپەنجە، ڕاپۆرتێك لەلایەن لیژنەی تەندروستییەوە خوێندرایەوە، ئاشكراكراوە، مانگانە سەدان…
Total
0
Share