وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، داوای دواخستنی هەڵبژاردنمان لێکراوە، بەڵام ناچارین هەڵبژاردن لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا بەڕێوەببەین.
جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە لیدوانێکیدا ئاماژە بەوە کردووە، “هەموو ئامادەکاریەکمان کردووە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و سەرچاوەی پێویستیشمان لەبەردەستدایە”.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، “دوای دواخستنی هەڵبژاردنمان بۆ ماوەی دوو مانگ لیکراوە، بەڵام ناچارین هەڵبژاردن لە کاتی دیاریکراوی خۆی بەڕێوەببەین بەگوێرەی بڕیاری دادگای فیدراڵی”.