دەرۆزەكەرێك بەتۆمەتی فاڵگرتنەوە و جادوو دەستگیركرا

یەكێك لە دەستگیركراوەكان

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی 15 دەرۆزەكەر ڕادەگەیەنێت و دەڵێت، یەکێکیان بەناوی فاڵگرتنەوە، نوشتە و جادووەوە ھاوڵاتییانی فریوداوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای سکاڵای ھاوڵاتیان کە دەرۆزەکەران لە بازاڕ و شوێنە گشتییەکان بوونەتە ھۆی بێزارکردنیان، ھەڵمەتێکیان بۆ دەستگیرکردنیان دەستپێکرد، مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی ڕێککاریی 15 دەرۆزەکەریان دەستگیرکرد کە یەکێکیان بەناوی فاڵگرتنەوە، نوشتە و جادووەوە ھاوڵاتیانی فریوداوە.

پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، هەڵمەتەكانیان بەردەوام دەبێت بۆ دەستگیرکردنی دەرۆزەکەران و ئەو کەسانەی بەناوی نوشتە و جادوەوە ھاوڵاتیان فریودەدەن.

دوێنێش لە چالاكییەکدا مەفرەزەکانی پۆلیس توانیان چوار تۆمەتباری ئافرەت دەستگیربکەن کە ھێرشیانکردبووەسەر ھاوڵاتییەک و بڕێک پارەیان لێدزیبوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامی هەولێر: جوتیارە نمونەییەکە لە سنووری ئێمە نییە بۆیە ڕێگە نادەین لێرە فێستیڤاڵ بکات

نەبەز عەبدولحەمید قائیمقامی هەولێر ڕایگەیاند، جوتیارە نمونەییەکە کە داوایکردووە فێستیڤاڵی هەنار لە هەولێر بکاتەوە، تێبینیی زۆرمان لەسەری هەیە،…
Total
0
Share