ناڕەزایەتیی خوێندكاران کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی پێشخست

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ کۆبوونەوەی ‏ئەنجومەنی وەزیران بەڕێوەدەچێت و پرسی دەرماڵەی خوێندکاران گفتوگۆی لەبارەوە ‏دەکرێت.‏

کۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجومەنی وەزیران ڕۆژانی چوارشەممە بەڕێوەدەچێت، بەڵام ‏بەردەوامیی خۆپیشاندانی خوێندکاران کۆبوونەوەکەی پێشخست و بڕیارە ئەمڕۆ لە ‏کۆبوونەوەکەدا پرسی دەرماڵەی خوێندکاران گفتوگۆی لەبارەوە بکرێت.‏

ئەمڕۆ گردبوونەوەی خوێندکاران تەنها لە شاری سلێمانی نەبوو، بەڵکو ئیدارە ‏سەربەخۆکان و شاری هەولێریشی گرتەوە، خوێندکاران و پەرلەمانتاران لە هەولێر دەڵێن، ‏هێزە ئەمنییەكان هەڕەشەی دەستگیرکردنیان لێکردوون.‏

بەشێک لەو خوێندکارانە بە تۆڕی میدیایی ئێستایان ڕاگەیاند، “لەلایەن ‏سەرۆکایەتیی ‏زانکۆکانەوە ڕێگری لە خوێندکاران دەکرێت تا بچنە گردبوونەوەکە و لە ‏ڕێگاشدا هێزە ‏ئەمنییەکان ڕێگرییان لێکردوون و هەڕەشەی ئەوەیان کردووە، هەرشتێک ‏ڕووبدات ئێوە ‏‏(خوێندكاران) ڕووبەڕووی دەستگیرکردن دەبنەوە”.‏

لە ساڵی 2014 حكومەتی هەرێم بڕیاریدا بە ڕاگرتنی خەرجكردنی دەرماڵەی خوێندكاران، ‏بە بیانووی قەیرانی دارایی و كەمیی داهات.‏

لەئێستادا خوێندكاران داوا لە حكومەتی هەرێم دەكەن بڕیاری گەڕاندنەوەی دەرماڵە ‏بداتەوە، پێشتریش وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕایگەیاندبوو لە سەرەتای ئەم كابینەیەوە داوای ‏خەرجكردنەوەی دەرماڵەی خوێندكارانی كردووە، بەڵام وەزارەتی دارایی بەبیانووی ‏كەمیی داهات ڕەتیكردبووەوە.‏

بابەتی پێشتر

خوێندکاران و پەرلەمانتاران: هێزە ئەمنییەکانی هەولێر هەڕەشەی دەستگیرکردنیان ‏لێکردین

بابەتی دواتر

تاڵیبان و داعش شەڕیانە و تاڵیبان دەڵێت: لەناویاندەبەین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share