ئاگر لە یەکێک لە شوقەکانی ناز سیتی کەوتەوە

 ئەمشەو ئاگرێک لە یەکێک لە شوقەکانی پرۆژەی نیشتەجێبوونی ناز سیتی لە شاری هەولێر کەوتەوە و لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانییەوە توانرا کۆنتڕۆڵبکرێت.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، “ئەمشەو لە یەکێک لە شوقەکانی پرۆژەی نیشتەجێبوونی ناز سیتی لە شاری هەولێر کەوتەوە و لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانییەوە توانراوە کۆنتڕۆڵبکرێت”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “ئاگرەکە زیانی گیانی بە دواوە نەبووە، بەڵام زیانی ماددی بەدواوە بووە لە دواتردا بە وردی بڕەکەی ئاشکرا دەکرێت”.

ئاشکراشی کرد، “تا ئێستا هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە ئاشکرانەکراوە، لێکۆڵینەوەکان دەستیانپێکردووە، لە چەند کاتژمێری داهاتوودا دوای گەیشتن بە ئەنجام لە لایەن تیمەکانی بەرگری شارستانییەوە ئاشکرادەکرێن”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی: ئامانجی ئێمە رێگریكردنە لە سەرپێچی نەك كۆكردنەوەی داهات

بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت،”ئامانجی ئێمە رێگریكردنە لە سەرپێچی نەك كۆكردنەوەی داهات بۆ حكومەت”. عەمید ئاسۆ محەمەد، بەڕێوەبەری هاتوچۆی…
Total
0
Share