نێچیرڤان بارزانی: دەبێت هەڵەبجە و هەڵەبجەییەکان لە هەموو روویەکەوە قەرەبوو بکرێنەوە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە (36)هه‌مين ساڵيادى مه‌رگه‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌دا، رایگەیاند، ده‌بێت هه‌ڵه‌بجه‌ و هه‌ڵه‌بجه‌يييه‌كان و ته‌واوى قوربانييانى جينۆسايد و ئه‌نفال و تاوانه‌كانى رژێمى پێشوو له‌ هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌موو روويه‌كه‌وه‌ قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌، له‌ هه‌موو بواره‌كانيشدا باشترين خزمه‌ت بكرێن.

ئەمڕۆ شەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوەکرد، كيميابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌ڵقه‌يه‌كه‌ له‌ زنجيره‌يه‌ك تاوان و جينۆسايد و ئه‌نفال و زينده‌به‌چاڵكردن كه‌ زۆر دڕندانه‌ ده‌رهه‌ق به‌ گه‌لى سته‌ملێكراوى ئاشتيخواز و ژياندۆست و مرۆڤپه‌روه‌رى كوردستان كراوه‌.

سەرۆکی هەرێم دەشڵێت، “گەلی کوردستان ته‌نها گوناهى ئه‌وه‌ بووه‌ له‌ وڵاتى خۆيدا داواى ماف و ژيان و ئازادى و شكۆمه‌ندى كردووه‌. ئه‌گه‌ر هيچ دادپه‌روه‌رييه‌ك هه‌بوايه‌، ته‌نها جينۆسايدى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌س بوو بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو مافه‌ ره‌واكانى گه‌لى كوردستان، بناسرێن.”

باسی لەوەشکردووە، جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ ده‌بێت هه‌ڵه‌بجه‌ و هه‌ڵه‌بجه‌يييه‌كان و ته‌واوى قوربانييانى جينۆسايد و ئه‌نفال و تاوانه‌كانى رژێمى پێشوو له‌ هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌موو روويه‌كه‌وه‌ قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌، له‌ هه‌موو بواره‌كانيشدا باشترين خزمه‌ت بكرێن. بۆ ئه‌مه‌ پێويسته‌ حكومه‌تى عێراق هه‌موو ئه‌رك و به‌رپرسياريه‌تييه‌كان و دادپه‌روه‌رى بۆ قوربانييان جێبه‌جێ بكات. له‌سه‌ر ئاستى جيهانيش ده‌بێت كاربكرێت بۆ ئه‌وه‌ى هه‌رگيز رێگه نه‌درێت تاوان و كۆمه‌ڵكوژيى ئاوا له‌ هيچ شوێنێك دووباره‌ ببنه‌وه‌.

لە کۆتایی پەیامەکەشیدا، نێچیرڤان بارزانی دەڵێت، “ده‌سكه‌وته‌كان و قه‌واره‌ى سياسى و ده‌ستووريى فيدراڵيى هه‌رێمى كوردستان، به‌رهه‌مى خوێنى شه‌هيدان و قوربانيدانى گه‌لى كوردستانن به‌ هه‌موو پێكهاته‌كانييه‌وه‌، بۆيه‌ ئێستاش ئه‌ركى هه‌مووانه‌ به‌ يه‌كڕيزى و ته‌بايى بيانپارێزن و گيانى شه‌هيدان و دڵى خێزان و كه‌سوكاريان شاد بكه‌ن، تا پێكه‌وه‌ به‌ره‌و داهاتوويه‌كى باشتر و ئارام و پارێزراو هه‌نگاو بنێين.”

 

 

بابەتی پێشتر

فڕۆکەیەک لە ئەمەریکا بە 145 سەرنشینەوە نیشتنەوەی ناچاری ئەنجامدا

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەبوو ئەو کارەساتەی بەسەر هەڵەبجەدا هات، وانەیەکی مێژوویی و پەندێکی گەورە بووایە بۆ ئێمەی کورد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share