بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەبوو ئەو کارەساتەی بەسەر هەڵەبجەدا هات، وانەیەکی مێژوویی و پەندێکی گەورە بووایە بۆ ئێمەی کورد

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە ساڵرۆژی جینۆسایدی هەڵەبجەدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، “ئەمڕۆ و هەموو رۆژەکانی ژیانمان شەهیدانی جینۆسایدی هەڵەبجە و خۆڕاگریی کەسوکاری سەربەرزیانمان لەیادە و سەری رێز و نەوازشیان بۆ دادەنەوێنین.”

سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە، بەداخەوە ئەمڕۆ کە یادی ئەو تاوانە گەورەیە دەکەینەوە، گلەییەکان زۆرن و خزمەتگوزارییەکان کەمن، جیاکاریی لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریدا دەکرێت و ئەوەی پێشکەشی هەڵەبجە و هەڵەبجەییە سەربەرزەکان دەکرێت تەنیا لە چوارچێوەی درووشم و بەڵێنی بێکرداردا ماوەتەوە، لەکاتێکدا دەبوو ئەو کارەساتەی بەسەر ئەو شارەدا هات، وانەیەکی مێژوویی و پەندێکی گەورە بووایە بۆ ئێمەی کورد و هەمووان پێکەوە بە رۆحێکی نیشتمانی و بەرپرسیارانەوە کارمان بۆ گەڕاندنەوەی هیوا و بونیادنانی داهاتوویەکی گەشتر و سەقامگیرتر بکردایە.

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی دەشڵێت، “دەبێت لای هەمووان روون بێت ئەوەی خەڵکی هەڵەبجە و هەموو کوردستان پێویستیانە، بیرکردنەوەی تەسکی حزبی و هەوڵدان بۆ بەرژەوەندیی تایبەت نییە، بەڵکو خزمەتکردن و بەدەنگەوەچوونی داواکارییە رەواکانە.”

جەختیشیکردووەتەوە، دەبێت بەرپرسیارێتی بەرامبەر خاک و نیشتمان، جێگەی بیری جیاکاری بگرێتەوە و خزمەتگوزارییەکان بۆ هەمووان بێت. كوردستان پێویستی بە یەکڕیزی و یەکگرتووییە نەک ترازان و دوورکەوتنەوە، دەبێت جیاوازییەکان بخەینە خزمەت بەرژەوەندییە هاوبەشەکان و لەبیرمان بێت وەک کورد یەک چارەنووسمان هەیە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری پێشمەرگە لە بارەی موچەوە پەیامێک ئاڕاستەی هێزەکانی پێشمەرگە دەکات

وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی کوردستان لەسەر دواکەوتنی موچەی هێزەکانی پێشمەرگە ڕایگەیاند، بەڵێنیانداوە کە موچەی موچەخۆرانی وەزارەتەکەیان نافەوتێت. شۆڕش ئیسماعیل،…
Total
0
Share