فڕۆکەیەک لە ئەمەریکا بە 145 سەرنشینەوە نیشتنەوەی ناچاری ئەنجامدا

فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی یونایتدی ئەمریکی، لە سانفرانسیسکۆی ویلایەتی کالیفۆرنیاوە دەستی بە گەشت کردبوو، لە جۆری بۆینگ 737 بوو لە شاری مێدفۆرد لە ویلایەتی ئۆریگۆن بە ناچاری نیشتووەتەوە، دوای ئەوەی زانرا کە پارچەیەکەی دەرەکیی فڕۆکەکە نەماوە.

فڕۆکەکە 139 سەرنشین و 6 ئەندامی تیمی فڕۆکەوانی هەڵگرتبوو بەڕێکەوتبوو بەرەو شاری دێنڤەری ویلایەتی کۆلۆرادۆ، هیچ دۆخێکی نەخوازراو لە کاتی گەشتەکەدا رووینەدابوو، بەڵام کەسێک هەستی بەوەکردبوو، کە یەکێک لە پانێڵە دەرەکییەکانی فڕۆکەکە نەماوە، هەر بۆیە تیمی فڕۆکەکە لەبەر سەلامەتی گەشتیاران بڕیاری نیشتنەوەی فڕۆکەکەیان دەرکردووە، بەر لەوەی بگاتەجێ.

کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکە باسیان لەوەکردووە، نازانن لە کوێدا پارچەکەیان لەدەستداوە و چۆن رووداوەکە روویداوە، بەڵام باسیان لەوەکردووە لێکۆڵینەوەی تەواو لەبارەیەوە دەکەن.

بەپێی هەواڵی میدیا ئەمریکییەکان، فڕۆکەکە لە جۆری بۆینگ 737-824 بووە و تەمەنی 25 ساڵە، لە کاتی گەشتەکەدا هیچ کێشەیەکی نەبووە، بەکارهێنانی ئەم فڕۆکەیە لەلایەن کۆمپانیای فڕۆکەوانییەوە راگیراوە تا لە سەلامەتی فڕینی دڵنیادەبنەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، رۆژی 5ی کانوونی دووەمی رابردوو، فڕۆکەیەکی جۆری بۆینگ 737-9ی هێڵی ئاسمانی ئالاسکا بەهۆی جیابوونەوەی پارچەیەک لە لاشەکەی ناچار بوو لە فڕۆکەخانەی پۆرتلاند لە ئەمەریکا نیشتنەوەی بەپەلە ئەنجام بدات.

 

بابەتی پێشتر

بانکی نێودەوڵەتی دوو قەرز بە تونس دەدات بەبڕی 520 ملیۆن دۆلار

بابەتی دواتر

نێچیرڤان بارزانی: دەبێت هەڵەبجە و هەڵەبجەییەکان لە هەموو روویەکەوە قەرەبوو بکرێنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share