هەولێر..ئەو کچەی لەگەڵ خوشکەکەی زاواکەیان تەقەی لێکردن گیانیلەدەستدا

دلڤین رەمەزان، ئەو کچەی شەوی سێشەممە لەگەڵ خوشکەکەی لەلایەن زاواکەیانەوە درانە بەر دەستڕێژی گوللە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانیلەدەستدا.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتوون، “دوای ئەوەی لە رووداوەکەی شەوی سێشەممەی شاری هەولێر برینداربوو، درەنگانی شەوی رابردوو دلڤین رەمەزانی تەمەن 16 ساڵان گیانیلەدەستداوە”.

دلڤین کچێکی تەمەن 16 ساڵان بوو، شەوی سێشەممە دوای ئەوەی خوشکەکەی لەگەڵ هاوسەرەکەی کێشەیان لەنێواندا دروست دەبێت، هاوسەری خوشکەکەی بە چەکەوە هەڵدەکوتێتە سەر ماڵیان و ئەڤین رەمەزانی تەمەن 20 ساڵان کە دەکاتە هاوسەری بکوژەکە گیانلەدەستدەدات و خۆیشی بە سەختی برینداردەبێت.

ئاسایشی هەولێر هەر دوێنێ سێشەممە ئاشکرایکرد، بکوژ خۆی رادەستی هێزە ئەمنییەکان کردووە و لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیدا بەردەوامن.

 

بابەتی پێشتر

ئەو حاجییە کوردەی لە مەککە جەڵدە لێیدا گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

ناسا سێ گرتە ڤیدیۆی شۆکهێنەری زەوی بڵاوکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share