قوباد تاڵەبانی: ئاسانکارى زیاتر دەکەین بۆ دامەزراندنى کۆمپانیاكان

كۆبوونەوەی قوباد تاڵەبانی و چەند بەرپرسێكی باڵای حكومەت

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ڕایدەگەیەنێت، ئامانجمانە ئاسانتری بکەین بۆ هاوڵاتییان کە کۆمپانیای خۆیان دابمەزرێنن چونکە کەرتێکی تایبەتی بەهێز، بڕبڕەی پشتی ئابوورییەکی بەهێز و هەمە‌جۆرە‌ لە هەرێمی کوردستان.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ئەمڕۆ دووشەممە 9ی تشرینی دووەم بە‌ئامادە‌بوونی وە‌زیری بازرگانی و پیشە‌سازی و سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی کرد تایبەت بە نوێکردنەوەی پڕۆسەی تۆماری کۆمپانیاکان کە بەشێکە لە پلانی چاکسازی حکومەتی هەرێم لە چوارچێوەی بەرنامەی خزمەت و کەمکردنەوەی ڕۆتین.

لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی چۆنیەتی ئاسانکردنی کاروباری تۆماركردنی کۆمپانیاکان کرا، لەگەڵ ڕەخساندنی کەشێکی لەبار بۆ ئەوەی ببنە هۆکاری گەشکردن و بووژاندنەوەی ئابووری. بۆیە لە‌ تە‌وە‌ری یەکەمی كۆبوونە‌وە‌كە‌دا، پلانی كورتخایە‌ن و درێژخایە‌ن بۆ ئەو مەبەستە خرانەڕوو، کە چۆن پێداچوونەوە بە پڕۆسەکە بکرێت لە پێناو کەمکردنەوە و نەهێشتنى ئەو ئاڵۆزی و ڕۆتینەی ئێستا هەیە.

هەروەها باس لە پێداچوونەوە بە تۆماری کارگە و مافی بەکارهێنانی هێمای بازرگانی بیانی کرا، لەو بڕگەیەدا جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری پیشەسازی و بازرگانی جەختیانکردەوە، دەبێت حکومەت بەردەوام بێت لە چاکسازی و هەموو کارئاسانییەک بکات لەپێناو باشتر خزمەتکردنی هاوڵاتییان و پڕکردنەوەى ئەو کەلێنەی لە ئابوری کوردستاندا هەیە بە پشتیوانی کەرتی تایبەت.

ئەم هەنگاوانەی حکومەتی هەرێم مەبەست لێی کەمکردنەوەی ڕۆتینە لە پرۆسەی تۆماری كۆمپانیاكان و ئەو کەسانەی دەیانەوێت کۆمپانیای بچووک، مامناوەند و کۆمپانیای تاکەکەسی دابمەزرێنن زیاتر سوودی لێ ببینن.

ئەم هەنگاوانە بەشێکن لە بەرنامەی خزمەت کە بەسەرپەرشتی جێگری سەرۆکی حکومەت ئەنجامدەدرێت لە پێناو ئەوەی خزمەتەکانی حکومەت بەشێوەیەکی باشتر و خیراتر و بە‌ تێچوویەکی گونجاوتر بگاتە هاوڵاتییان.

بابەتی پێشتر

زاوا گەورەکەى ئەردۆگان بۆچى دەستى لەکار کێشایەوە؟

بابەتی دواتر

لیژنەی دارایی: ڕێككەوتن كراوە لەسەر تێپەڕاندنی پرۆژەیاسای قەرز

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سۆران: تۆمەتبارێکمان دەستگیرکرد کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی لە کچێک کردبوو

پۆلیسی سۆران، دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی لە کچێک کردووە. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share