بەهۆی ڕەنوی بەفرەوە 450 مەڕوبزن ڕەقبوونەوە

بەهۆی ڕەنوی بەفرەوە لە كوێستانەكانی سنووری ناحیەی هەڵشۆ 450 مەڕ و بزن ڕەقبوونەوە.

ئەبوبکر وەیسی، بەڕێوەبەری ناحیەی هەڵشۆ بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “شەوی ڕابردوو 481 سەر مەڕو بزن لە کوێستانەکانی سنووری ناحیەی هەڵشۆ كە نزیکە لە مەرزی کێلێ لە سنووری نێوان هەرێمی کوردستان و ئێرانەوە هەوڵدراوە بەشێوەیەکی نایاسایی داخڵی هەریمی کوردستان بكرێن”.

باسی لەوەش كرد، بەڵام لە ڕێگەی هاتنیان دەکەونەژێر ڕەنوی بەفرەوە و 450 یان دەخنکێن و مرداردەبنەوە. بەوتەی شوانکارەکان کۆی گشتیی ئەو ئاژەڵانە نزیکەی ( 481 ) سەربوون تەنها ( 31 )یان ڕزگاریان بووە”.

هاوكات حەوت شوانکاریان لەگەڵدابوون کە خەڵکی گوندەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوون لە ژیانداماون و ڕزگاریان بووە .

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عومەر گوڵپی: نامه‌ى وڵاتان بۆ هه‌رێم هۆشدارییه‌ كه‌ دۆخه‌كه‌ به‌مشێوه‌یه‌ به‌رده‌وام نه‌بێت

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، تائێستا یەکخستنەوە و ڕێکخستنی‌ هێزی‌ پێشمەرگە هیچ بەرەوپێشچوونێکی‌ بەخۆیەوە نەبینیوە و سەرەتاییترین هەنگاوی‌ کرداری‌…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری كارەبای سلێمانی: كەمئاوی كاریگەریی ئەوتۆی لەسەر كاتژمێرەكانی كارەبا نابێت

بەڕێوەبەری گشتیی كارەبای سلێمانی دەڵێت، پلانمان هەیە هاوشێوەی هاوینی ڕابردوو كارەبای نیشتمانی بە هاوبەشان بدەین، دەشڵێت، كەمبارانی كاریگەرییەكی…
Total
0
Share