پێشنیازێكی نوێ بۆ هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی تاكسی دەكرێت

سەرۆكی سەندیكای شۆفێران لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، پێشنیازێكی نوێ بۆ هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی تاكسی و لە رێگای پڕۆژەیەكەوە ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دەکرێت کە ئەو بابەتە پێویستی بە رەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیرانە.

ئازاد ئەحمەد سەرۆكی سەندیكای شۆفێران لە سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە ساڵی 2014ەوە ئۆتۆمبێلی تاكسی هاوردەی هەرێمی كوردستان نەكراوە و داوامانكردووە ئەو تاكسییانەی هاوردەدەكرێن مەرجەكانی سەلامەتییان تێدابێت و بە رەنگی تاكسی و لە هەمانكاتدا بۆ ناوشار پێوەری تێدابێت.

راشیگەیاند، ئەو پێشنیازە لە رێگای پڕۆژەیەكەوە ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران دەكرێت دەبێت حكومەت رەزامەندی لەسەر بدات، بەڵام پێناچێت بۆ ئەمساڵ هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی تاكسی دەستپێبكاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە هەولێر بەهۆی خۆڵبارینەوە گەشتەكان ڕاگیران و لە سلێمانیش گەشتەئاسمانییەكان بەردەوامە

لە هەولێر بەهۆی خۆڵبارینەوە گەشتەئاسمانییەكان ڕاگیران و لە فڕۆكەخانەی سلێمانیش گەشتەكان بەردەوامن. كەمێك لەمەوبەر فڕۆكەخانەی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێكدا…
زیاتر ببینە

سەرۆکی کۆڕبەندی دێڵفی: زیاتر لە 50 سەرکردە و بازرگانمان لە ئەوروپا و رۆژهەڵاتی ناوەراستەوە هێناوەتە سلێمانی

سەرۆکی کۆڕبەندی دێڵفی رایگەیاند، “زیاتر لە 50 سەرکردە و بازرگانمان لە ئەوروپا و رۆژهەڵاتی ناوەراستەوە هێناوەتە سلێمانی”. سیمیۆن…
Total
0
Share