تەقینەوەی مینێکی هەڵگیراوە لە بارەگای پاسەوانی سنوور لە ھەولێر قوربانی لێکەوتەوە

بەهۆی تەقینەوەی مینێکی هەڵگیراوە لە بارەگای پاسەوانی سنوور لە نزیک هەولێر، سێ پاسەوان گیانیان لەدەستدا.
سەرچاوەیەک لە پاسەوانی سنوور بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، کەمێک پێش ئێستا لەنێو بارەگای پاسەوانی سنوور لە گوندی کانی قرژاڵە مینێکی هەڵگیراوە تەقییەوە.
سەرچاوەکە وتیشی، رووداوەکە لەو شوێنەدا بووە کە پاسەوانی سنوور تاقیکردنەوەی تێدا ئەنجامدەدەن، لەکاتی مەشق و راهێنان لەسەر مینی هەڵگیراوە دەستکاری چەند مینێکی هەڵگیراوەیان کردووە و مینێک تەقیوەتەوە، لە ئەنجامدا سێ پاسەوان گیانیان لەدەستدا.
ئەوانەی لە رووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە هەرسێکیان دانیشتووی هەولێرن تەمەنیان لەسەرووی 45 ساڵانەوەیە، ناویان رزگار مەجید، عەبدولکەریم جەلال و مەسعود عەلی یە.
پەیوەست بە رووداوەکە فەرماندەیی ناوچەی یەکی سنوور رایگەیاند، ئەو پارچە مینانە لە ناوچە سنوورییەکان هەڵگیراونەتەوە کە پاشماوەی جەنگی عێراق و ئێران بوون .
بابەتی پێشتر

ماوەی دەرھێنان و نوێکردنەوەی کارتی بایۆمەتریی دەنگدان کۆتایی دێت

بابەتی دواتر

وەزیری تەندروستی: لە هەرێم لە هەر 100 هەزار کەسێک 150 کەسی تووشبووی شێرپەنجەیە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

‘داعش لە سێگردکان’ـە

بە گوێرەی زانیارییەكان، چەند چەکدارێکی داعش لە شوان و شێخ بزێنییەوە بە زێی بچووک دا پەڕیونەتەوە بۆ سنووری…
Total
0
Share