وەزارەتی شارەوانی: چەندینجار تونێلی پیرمام بە شێوەیەکی ناشارستانی پیسکراوە

کاتی پاککردنەوەی تونێلەکەی پیرمام فۆتۆ: وەزارەتی شارەوانیی و گەشتوگوزار

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم رایگەیاند، چەندینجار تونێلی پیرمام لەلایەن هاوڵاتیانەوە “بە شێوەیەکی ناشارستانی” پیسکراوە.

لە ڕاگەیەنراویکدا وەزارەتەکە دەڵێت، “دوای ئەوەی لە چەند پەیج و ئەكاونتێكی فەیسبووك و ماڵپەڕیكدا، چەند وێنەیەكی تونێلی پیرمام بڵاوكرانەوە، وەك لە وێنەكاندا دیارە تونێلەكە لەلایەن هاووڵاتییانەوە خاشاکی لێ فڕێدراوە و بەشێوەیەكی ناشارستانییانە پیسكراوە، ئەمەش جاری یەكەم نییە و چەند جارێكی دیكەش ئەو دیاردەیە روویداوە و تیمەكانی خاوێنكردنەوە بە ئەركی خۆیان هەڵستاون، ئەمجارەش دەستبەجێ تیمەكانی خاوێنكردنەوە لەو بابەتە ئاگادار كراونەتەوە و هەر ئەمڕۆش تونێلەكەیان خاوێنكردەوە”.

وەزارەتی شارەوانی ئاگاداری هاوڵاتییانیکردووە و وتویەتی، “لێرەوە بۆ هەموو لایەك، بە تایبەتی هاوڵاتییانی خۆشەویست و ئەو پەیج و ماڵپەڕە بەڕێزانەی وێنەكانیان پۆست كرد، هەروەها بۆ خەڵكانی دڵسۆز و ژینگەدۆستانی كوردستانیش ڕادەگەیەنین، کە داواکارین و هیوادارین هاوڵاتییانی خۆشەویست لە کاتی بەکارهێنانی تونێلی پیرمام و تونێلەكانی تردا، بە تایبەتی لەکاتی گەڕانەوەیان لە گەشت و سەیران، خاشاک و پاشماوە فڕێ نەدەنە دەرەوەی ئۆتۆمبێلەکانیان”.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، ئاماژەی بەوەکردووە خاوێنکردنەوەی تونێلەکان شوێنێکی مەترسیدارن بۆ پاکردنەوە و ئەگەر هاوڵاتییان تونێلەکان پیس بکەن ئەوا هەموو جار لەکاتی پاککردنەوەیدا گیانی کارمەندان دەکەوێتە مەترسییەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی: گرێبەستی ئەلیکترۆنی دوای 60 رۆژ لە ئەنجامنەدانی مامەڵەکەی رۆژی 10 هەزار دینار سزای دارایی دەچێتەسەر

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەو کەسانەی گرێبەستی ئەلیکترۆنی دەکەن، پێویستە لە ماوەی کەمتر لە 60 رۆژدا مامەڵەکانی تەواوبکەن…
زیاتر ببینە

بانکی ناوەندی لیژنەیەکی دیکەی وردبینی لەسەر بانکی کوردستان پێکھێنا

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت، بانکی ناوەندیی عێراق لیژنەیەکی دیکەی وردبینی لەسەر بانکی کوردستان پێکھێناوە. سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی…
Total
0
Share