ماوەی دەرھێنان و نوێکردنەوەی کارتی بایۆمەتریی دەنگدان کۆتایی دێت

ئەمڕۆ ماوەی دەرھێنان و نوێکردنەوەی کارتی بایۆمەتریی دەنگدان کۆتایی دێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە 10ی ئازاری 2024 ئەو وادەیە کۆتایی دێت  کە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، بۆ دەرهێنان و نوێکردنەوەی کارتی بایۆمەتریی دەنگدان دیاریکردبوو.

لە ماوەکانی رابردوودا تاکو ئێستا سێ جار ئەو وادەیە درێژکراوەتەوە، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، چیدیکە ئەو وادەیە درێژناکرێتەوە و ئەو دەنگدەرانەی تا ئێستا کارتی بایۆمەترییان نییە یان کارتەکەیان نوێ نییە و وێنەی لەسەر نییە ئەمڕۆ تاکو کاتژمێر سێی پاشنیوەڕۆ دەرفەتیان هەیە، بەپێچەوانەوە لە مافی دەنگدان بێبەشدەبن.

ئامارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەوە نیشاندەدەن، تا پێنجی ئازار نزیکەی %74ی دەنگدەرانی ھەرێم کارتی بایۆمەترییان نوێکردووەتەوە.

رۆژی 10ی  حوزەیرانی 2024 بە رۆژی هەڵبژاردنی هەرێم دیاریکراوە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوایین زانیاری لەبارەی ئامادەكارییەكان بۆ كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتی ئاشكراكرا

وتەبێژی كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتی دوایین ئامادەكارییەكان بۆ ئەنجامدانی كۆنگرە ئاشكرادەكات. تەلار لەتیف، وتەبێژی كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان…
زیاتر ببینە

“ئیدارەی هەولێر پۆستەر و ریکلامەکانی لایەنەکانی دەرەوەی خۆیان لێدەکەنەوە و دەیشێوێنن”

سەرچاوەیەک رایدەگەیەنێت، ئیدارەی هەولێر پۆستەر و ریکلامەکانی لایەنەکانی دەرەوەی خۆیان لێدەکەنەوە و دەیشێوێنن. سەرچاوەیەکی ئاگادار بە تۆڕی میدیایی…
Total
0
Share